وەزارەتی پەروەردە ڤیدیۆی فێرکاری پلاتفۆرمی دروستکردنی پێگەی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بەردەست خست

هەولێرـKDP.infoـ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ۱۹، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خوێندنی ساڵی نوێی ۲۰۲۰ـ۲۰۲۱ پۆلی سێی بنەڕەتی تا یانزەی بنەڕەتی کردووە بە ئەلیکترۆنی، هەر بۆیە ڤیدیۆی فێرکاری پلاتفۆرمی دروستکردنی پێگەکەی بڵاو کردۆتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فێرکاری ئەلیکترۆنی تایبەت خوێندنی ئۆنلاین ڕاگەیاند، مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن سوود لە ڤیدیۆی فێرکاری پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەربگرن لەسەر ئەم ویب سایتەی خوارەوە.
www.ewane.krd
ئەم وێبسایتە لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەەی ڤایرۆسی کۆڤید ۱۹ـی کۆرۆنایە، کە ئەم وێبسایتە ئەلیکترۆنیە بۆ قوناغەکانی پۆلی سێیەمی بنەڕەتییە تا یانزەهەمی بنەڕەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱.
فایزە کۆیی




