٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە دەڤەری سۆران، سێ پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

سۆران - KDP.info -  گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، وەزارەتی کارەبا ھەنگاوبەھەنگاو قۆناغەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەموو شارەکان بەپێی ڕێژەی خواست و ئالیەتی ناوچەکان جێبەجێ دەکات و، ئێستاش سێ پرۆژەی گرینگ لە بواری سێکتەری بەرھەمھێانی کارەبا لە سنووری دەڤەری سۆران جێبەجێ دەکرێت.

ئومێد ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی قەیرانی داراییەوە لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری قەزای سۆران سێ پرۆژەی کارەبا کارەکانیان وەستابوو، بەڵام ئێستا دەست کراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان.''

ئومێد ئەحمەد ئەوەیشی ڕاگەیاند: "پرۆژەکان پێک دێن لە پرۆژەی ڕاكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی خەلیفان – سۆران بە درێژاییی 16 كیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی شەقڵاوە - سۆران بە درێژاییی 37 كیلۆمەتر و فراوانكردنی وێستگەی سۆران، ھەروەھا گۆڕینی فیدەرەکانی 11 و 33، کە کارەبا دەگەیەنێتە ئەو شوێنانەی گرفتی کەمیی کارەبایان ھەیە لە شوێنی ئۆڤەرلۆد و گرفتە تەکنیکییەکان."

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەیشی دا: "خستنەگەڕی ئەم سێ پرۆژەیە بۆ ئەو دەڤەرە زۆر گرینگە، چونکە تا ڕادەیەکی زۆر باش گرفتەکانی کارەبا چارەسەر دەکات."

جەختی لەوەش کردەوە: "تێچووی پرۆژەکان 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە و، لە ماوەی  182 ڕۆژدا کارەکانیان تەواو دەکرێت و، لەلایەن کۆمپانیای ھێرۆوە پرۆژەکان جێبەجێ دەکرێن."

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار