٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری دێرین و ئەدیبی پێشه‌نگ و پەروەردەکاری ناسراو مامۆستا ع.ع شەونمم پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو وەک ڕووناکبیر و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی کولتوور و ئەدەب و زمانی گەلەکەی تەرخان کرد و لە زۆر بواردا جێپەنجەی داهێنەرانە و بەرهەمی بەنرخ و سەنگینی بەجێهێشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی، هەروەها لە ئەدیب و شاعیرانی کوردستان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە به‌ر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٠/١٠/١١

 

هەواڵی پەیوەندیدار