٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژبەیانی: ڕێککەوتنی دیکەش بۆ ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕێککەوتنیی هەرێم و بەغدا لەبارەی ڕەوشی شنگال جێبەجێ دەکرێت و سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانیش ئاشکرای کرد، هەنگاوی دیکەش بەڕێوەن بۆ ئاساییکردنەوەی ناوچەکانی دیکە.

جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمان ئاگاداری ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە و پێشتر لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان ڕاسپاردە و پێشنیاری خۆی داوەتە شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا بە ئەرێنی دەبینین بۆ چارەسەرکردن و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان، چونکە دەستوور ڕێگای یاساییی دیاری کردووە بۆ ئەو ناوچانەی ناکۆکییان لەسەرە."

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان گوتیشی: "ئەمەی کراوە تەنیا هەنگاوێکی سەرەتاییە و هەنگاوی دیکەش بەدوایدا دێت، واتە ڕێککەوتنی دیکەش لەبارەی ئاساییکردنەوەی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.''

جوان ڕۆژبەیانی جەختی کردەوە: "کەرکووک و شنگال ڕەوشێکی تایبەتیان هەیە و گرینگە ڕەوشەکەیان ئاسایی بکرێتەوە و کۆتایی بە ڕەوشی ئاڵۆزیان بێت، لەبەر ئەوەش، ڕۆژانی داهاتوو هەنگاوی کردەیی بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی دەڤەری شنگال دەنرێت.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار