٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەهوەر عەلی بەگ: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەربازبوونی ئێزدییەکان لە نەهەماتی

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- وەکیلی میری ئێزدییان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان دەڵێت، پشتیوانیی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین لە نێوان هەولێر و بەغدادا کراوە، هیوادارین ئەو ڕێککەوتنە بتوانێت هەندێک لە نەهامەتیی ئیزدییان کەم بکاتەوە.

جەهوەر عەلی بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێزدییەکان پێویستیان بە هاوکارییە و پێویستە بگەڕینەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، چونکە ناکرێ ئایینێک سێ چارەکیان لەژێر خێوەتگەدا بن، دەبێت ئارامی بۆ ناوچەکانیان بگەڕیتەوە.''

گوتیشی: ''پشتیوانیی هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ ئیدارەیەکی نوێی شنگال کە بە ڕەزامەندیی ئێزدییان بیت. ئێزدییەکان خۆیان بەڕێوە ببەن بە پشتیوانیی هەولێر و بەغدا. ئەمەش دەبێتە کلیلی چارەسەری ئێش و ئازارەکانی ئێزدییەکان."

ئاماژەیشی دا: "دەبێ هەموو هێزێکی نایاسایی لە شنگال دەربکرێت، دروستکردنی هێزێک لەلایەن ئێزدییەکانەوە دەبێتە هەنگاوێکی باش بۆ پاراستنی شنگالییەکان."

 

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار