٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمجارە کاندید دەبێت ٥٠٠ ئیمزای دەنگدەر بۆ کۆمسیۆن ببات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، چەندین گۆڕانکاری  لە شێوازی ھەڵبژاردنی داھاتوو کراوە، بەجۆرێک پارێزگاکان چەند کۆتای ئافرەتی ھەبێت دەبێتە ھێندە بازنەش دەشڵێ، کاندیدەکانیش لەسەر حیزبەکان خۆیان کاندید ناکەن و ڕاستەوخۆ خۆیان کاندید دەکەن، ھەر کەسێکیش بیەوێت خۆی کاندید بکات پێویستە ئیمزای ٥٠٠ دەنگدەر  ببات بۆ کۆمسیۆن بۆ ئەوەی ڕێگای پێبدرێت خۆی کاندید بکات، چونکە ئەگەر ٥٠٠ دەنگدەری ھەر لەسەرەتاوە نەبێت ناتوانێ خۆی کاندید بکات.

ھەدار بارزانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دەنگ لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکان دراوە ئەوبڕگەی باسی بازنەی ھەڵبژاردنەکان دەکات کە لەھەر پارێزگایەک چەند کۆتای ئافرەتی ھەبێت دەبێتە ئەوەندە بازنە، بۆنموونە لە ھەولێر چوار بازنەیە پێویستە تەنیا چوار بازنەی ھەبێت، بەڵام بۆ ناوچە کوردستانیەکان ھێشتا یەکلایی نەبۆتەوە، چونکە ھەندێک پەرلەمانتار دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەنەوە، بۆیە دەیانەوێت ھەندێک قەزا و ناحیە کە لەیەک نزیکن لەبەرژوەندی خۆیان لێکیان بدەن بۆ ئەوەی  زۆرترین دەنگ بێنن و ئێمەش بەوە رازی نابین و دەنگی کورد دەفەوتێت، بەڵام پلانی خۆمان ھەیە و بەپێی ئەو پلانانە  گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەکان  دەکەین و لەکاتی گفتووگۆکان باس دەکەین پلانەکانمان چییە.

ھەدار بازرانی دەشڵێ، ھەرکاتێک لایەنەکان لەسەر ئەو پرسە گەیشتنە رێککەوتن، ئەوکات دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت لە پەرلەمانی عێراق.

ھەدار بازرانی زیاتر گوتی، "لەمەودوا پێویستە ھەرکەسێک بیەوێت لە ھەر بازنەیەک خۆی کاندید بکات پێویستە ٥٠٠ دەنگ کۆبکاتەوە بە ئیمزای کەسەکان کە دەنگ بە کاندیدەکە دەدەن  بۆ کۆمسیۆنیان ببات، جگە لەوەش لەرێگەی حیزبەکانەوە خۆیان کاندید ناکەن و ڕاستەوخۆ خۆیان کاندید دەکەن و خەڵکیش دەنگ بەلیست نادات تەنیا بەکاندیدەکە دەدات، چونکە لیست نابێت، بۆ نموونە پێشتر ژمارە و لیست و کاندید ھەبوو ئەمجارە  تەنیا ژمارەی کاندید دەبێت بەبێ لیست.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار