ئاو بۆ ژمارەیک گەڕەکی نوێی هەولێر دابین دەکرێت

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئاو بۆژمارەیەک گەڕەکی نوێی هەولێر دابین بکرێت و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت، ئەمسال 40 بیری نوێ لێدەدرێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 25 بیری نوێ لەسنووری هەولێر و دەوروبەری جێبەجێکراون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و بڕیارە نۆ بیری دیکەش لێبدرێن لە هەولێر و پێشبینیش دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ژماریی بیری نوێ بگاتە 40 بیر و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لەو شوێنانەی کێشەیان هەیە.
لەبارەی گەڕەکە نوێیەکانیش ئاری ئەحمەد روونی کردەوە، "ڕاستە ژمارەیەک گەڕەکی نوێ دروستبوونە له شاری هەولێر و پێویستیان بە دابینکردنی ئاو هەیە، بڕیارە ئاو بۆ ژمارەیەک گەڕەکی نوێ دابین بکەین و پڕوژەی ئاویان تێدا جێبەجێ بکرێت، بەڵام لەئێستادا دیار نیە کام گەڕەک دەگرێتەوە، بەڵام زۆرترین خەڵک لە چ گەڕەکێکی نوێ نیشتەجێ ببێت ئاو بۆ ئەو گەڕەکە دابین دەکرێت.
قائید میرۆ




