٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەت بڕیاری دا باخچەی ساوایان بکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، تائێستا باخچەی ساوایان نەکراونەتەوە و حکوومەت بڕیاری داوە حکوومیەکان بەپێی رێنمایی تازە بکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی  ڕاگەیاند، "وەزارەت بڕیاری داوە ئەمساڵ ھەندێک رێنمایی نوێ دەربچن و باخچەی ساوایانیش بکرێنەوە، کە رێنمایەکانیش جیاواز دەبن لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "ھەرکاتێک رێنمایەکان دەرچوون ئەوکات وادەی کردنەوەی دەرگای باخچەکانی ساوایان دەکرێتەوە.

لای خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەحمەد گەرمیانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "وەزارەتی پەروەردە ھێشتا وادەی کردنەوەی باخچەی ساوایانی دیاری نەکردووە و چاوەرێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، چونکە تەنیا پۆلی یەک تا ١٢ بڕیاری لەسەر دراوە.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار