پرسهنامهیهك له سهرۆكى ههرێمى كوردستانهوە
__2020_10_10_h15m32s0__ER.jpg)
بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەرهداغی ـ م پێگەیشت. خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه و بهرگریكارێكى دیارى مافى ئافرهتان و ئەلقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا.
ئێمە کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین و، پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و ڕۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی شاد بێت و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10/10/2020




