٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم ھەفتەیە رێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغدا جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایدەگەیەنێت، ھەرێم و بەغدا لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال رێککەوتوون و بەپێی دەستوور و ماددەی ١٤٠رێککەوتنەکە کراوە، کە بڕیارە ئەم ھەفتەیە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، ئەمەش ئێزدییەکانی زۆر دڵخۆش کردووە، بە تایبەت کە دەبینن حکوومەتی ھەرێم دەگەڕێتەوە بۆ شنگال.

سەیدۆ چەتۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتوون کە ئیدارە و ئەمنیەتی شنگال بە ھاوبەشی بەڕێوە ببردرێت و ھێزێکی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپا شنگال بەڕێوە دەبەن و حەشدی شەعبی دەچێتە دەرەوەی شاری شنگال و لەوێ نامێنێت.

سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، رێککەوتنەکە کۆنکرێتییە و بەپێی دەستوور و ماددەی ١٤٠کراوە، کە پێویستە ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی بەڕێوە ببردرێن، ئەمەش وای کردووە ئێزدییەکان بە گەڕانەوەی حکوومەتی ھەرێم و پێشمەرگە زۆر دڵخۆش بن و، ھەر لەم ھەفتەیەشدا رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت و قایمقامێک بە رەزامەندیی ھەردوولا بۆ شنگال دیاری دەکرێت.

چەتۆ دەشڵێ، ھەموو لایەک ئەو رێککەوتنەیان پێ باشە، چونکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پیرۆزبایی رێککەوتنەکەیان کردووە و وڵاتانیش بە تایبەت ئەمەریکا، زۆری پێ خۆشە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار