٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاکە شین بۆ KDP: مانگی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە حکوومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بداتە هەرێم، کە لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ملیۆن لیتر نەوت دەدات و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ھاتووەتە سەر هێڵ، بۆ ئەوەی ئەو بڕەی دەمێنێت، خۆی دابینی بکات، کە ھەموو ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٥٠ملیۆن لیتر نەوت ھەیە و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

ئاری کاکە شین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی عێراق نووسراوێکی بۆمان ناردووە کە بە دوو قۆناغ بڕێک نەوتمان بۆ دابین دەکات، لە چەند رۆژی داھاتووشدا وەک قۆناغی یەکەم ٥٠ملیۆن لیتر رەوانە دەکرێت و دواتریش قۆناغی دووەم رەوانە دەکرێت؟ ئەنجومەنی وەزیرانیش ھاتووەتە سەر هێڵ و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن ئەوەی عێراق چەندە، تا ئەوەی دیکە خۆیان دابینی بکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ئەمساڵ ھەموو خەڵکی کوردستان نەوت وەربگرێت.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر گوتیشی: "کە نەوتەکە یەکلا بووەوە، ئەوکات دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان دەکرێت و سەرەتاش لە ناوچە کوردستانییەکان دابەش دەکرێت".

دەشڵێ: "نرخەکەی بە ھەمان ئەو نرخە دەبێت، کە حکوومەتی ھەرێم و عێراق دابینی دەکەن و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار