سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید غازی ساڵح دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/10/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە جەمیل ساڵح ئالیخان کرد کە دەکاتە برای غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێرێ لە دەڤەری بەرواری باڵا کە دوێنێ پێنجشەممە، لە لایەن تیرۆریستانەوە شەهید کرا.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی شەهید دەربڕی و دڵنیای کردنەوە، کە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای خۆیان دەگەن و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.




