پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر خاتوو مەهاباد قەرەداغی

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر، خاتوو (مەهاباد قەرەداغى)م بیست. خاتوو مەهاباد، ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




