ڕاگەیاندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگهیهندراوێكی له بارهی تیرۆركردنی "غازی ساڵح ئالیخان"، بهرپرسی ئاسایشی گومرگی "سهرزێڕێ" بڵاوكردهوه.
دەقی ڕاگەیاندراوەكە:
بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 2020/10/8 کاتژمێر 5:30، غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو. ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین. بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2020/10/8




