سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات

ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یٔولیڤییێ دێكوتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی و دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر یٔاستی ناوچەكە یٔاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر یٔەو هەڕەشە یٔەمنی و تەحەددیاتەی كە لە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن.
لە بەشێكی تری یٔەو كۆبوونەوەیەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی دوولایەنە، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.




