٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سالاری حەفید دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ سالاری حەفید كەسایەتی ناسراوی سلێمانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.

دەقی پەیامی مەسروور بارزانی بۆ بنەماڵەی ( شێخ سالاری حەفید):.

بە داخەوە هەواڵی کۆچیی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی ( شێخ سالاری حەفید)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار