٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" ژمارەیەک پڕۆژە لە دێرەلووک ئەنجام دەدرێن"

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- دوای ئەوەی بڕیار لەسەر چەندین پڕۆژە دران بۆ پارێزگای دھۆک بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک دەڵێت، ژمارەیەک پڕۆژە بە گوژمەی نزیکەی پێنج ملیار دینار لە ناحیەی دێرەلووک دەکەونە واری جێبەجێکردن.

سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئیدارەی پارێزگای دھۆکەوە بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە پارێزگای دھۆک دەرکرد، پڕۆژەکان زۆربەی بوارەکان لەخۆ دەگرێت؛ لەوانەش، دروستکردنی پرد و چاکردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و ڕێگاوبان و کارەبا و ھتد."

بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک گوتی: "پڕۆژەکانی نوێیەکانی شارەدێی دێرەلووک بە گوژمەی نزیکەی پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێن و دوای تەواوبوونیان خزمەتێکی بەرچاو بە دانیشتووانی شارەکە دەگەیەنن.''

سامی ئوشانە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "گوندەکانی ناحیەی دێرەلووکیش بێبەش نەکراون لە پڕۆژەکان و چەندین پڕۆژە بۆیان جێبەجێ دەکرێت، ئەمەیش ھەنگاوێکی باش و خزمەتێکی زۆرە لە قۆناغی ئێستادا بۆ خەڵکی ناوچەکە، چونکە چەندین ساڵە داواکاری ھەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پێویستیی سەرەکیی ژیانن."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار