سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دەیڤد کۆپلی كۆبووه‌وه

دهۆک-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له به‌ڕێز دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئه‌منى، گفتوگۆی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریکا و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا، کێشه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر نێرده دیپلۆماسیه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، پرسى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانى داهاتوو، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جموجووڵه چه‌كدارییه‌كانى داعشیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق کره‌ده‌وه به‌تایبه‌تیش له بواری ئابووریدا و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار بۆ که‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌مه‌ریکی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و فراوانکردنی هاریکاری و ها‌وبه‌شیی نێوانیان.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له پێویستیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌وامیى ئه‌رك و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان تا نه‌هێشتنی یه‌کجاریی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش و له‌ناوبردنی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که به‌ڕێز کونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ئامادی بوو، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤید 19 و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.





