٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی نەزاھە: حکوومەت بڕیاری داوە ئەوەی قەرز و موڵکی حکوومەتی لایە نەیگەڕێنێتەوە دەست بەسەر موڵکەکانیدا دەگیرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەوەی قەرز و موڵکی حکوومەتی لایە پێویستە بیگەڕێننەوە، ئەگەرنا دەست بەسەر موڵکەکانییاندا دەگیرێت و سەفەرکردنیشیان لێ قەدەغە دەکرێت.

سەعید ھەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەرکەسێک لە ھەرێمی کوردستان قەرزی حکوومەتی لابێت پێویستە بگەڕێنێتەوە و مۆڵەتێکیان پێ درابوو، ئەویش تەواو بووە و ئێستا ئەوەی نەیگەڕاندووەتەوە، دەست بەسەر موڵکیاندا دەگیرێت تا قەرزەکە دەگەڕێننەوە، یاخود لەجیاتی قەرزەکە وەری دەگرن و ئەو ھەنگاوەش دەستی پێ کردووە."

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە گوتیشی: "جگە لەوەش، ئەوەی موڵکی حکوومەتی داگیر کردبێت پێویستە بیگەڕێنێتەوە و ھەموو موڵکەکانی حکوومەت کە ھی گشتین وەریان دەگرنەوە."

گوتیشی: "ڕێگەیان پێ نادرێت سەفەری دەرەوەش بکەن تاوەکو ئەوانەی دۆسیەی قەرز، یان موڵکی حکوومەتیان لایە یەکلایی دەکرێتەوە."

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار