ده‌قی وه‌ڵامی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانتاران

ھەولێر-KDP. info- مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران رایگەیاند، هاتنی ئێمه بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه له یه‌كتر تێبگه‌ین، ئه‌و پرسیارانه‌ی ئێوه هه‌تانه به روونی وه‌ڵامتان بده‌ینه‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندیه پێویستهی دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردن و یاسا هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی یاسایی و شارستانی و دیموكراسیانه پیاده‌ی بكه‌ین، حه‌قی خۆشتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بزانن.
ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مووتان زیاتر په‌رۆشی ئه‌وه‌ین بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و باشتر بێت و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین، حه‌ز ده‌كه‌ین پێش ئه‌وه‌یه ئێوه لێمان رازی بن خه‌ڵك لێمان رازی بن، ئه‌وه‌ی نه‌كراوه دڵنیا بن پێمان نه‌كراوه، به‌ڵام دڵنیا بن له باشتركردنی بارودۆخی كوردستان له ئێوه زیاتر په‌رۆشین.
لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێك لەبارەی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان. مەسرور بارزانی گوتی، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه خۆمان له ناو خۆمان ته‌با نه‌بین، قه‌واره‌كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری دانی پێدانراوه، ئه‌ركی هه‌موومانه داكۆكی له‌وه بكه‌ین، خیلافی سیاسی چه‌ند هه‌بێت نابێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر قه‌واره‌یه بكات، كه پێشتر خەڵكێك داوای كردووه به‌شێك یان ناوچه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر عێراق، ئێمه ده‌بێت چاو له ئه‌زموونێكی باشتر بكه‌ین نه‌ك خراپتر، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو رووێك له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق باشتر و سه‌ركه‌وتووتره.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند، مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان نییه و هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه، ھەروەھا قه‌یرانی دارایی هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه و له ده‌ست كه‌سدا نییه. به‌ڵام گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌یه یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه، به لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنه.
دەربارەی بابەتی لامه‌ركه‌زی سەرۆكی حكومەتی جەختیكردەوە، پێشتریش باسمان كردووه لامه‌رگه‌زی ئیداری بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م هاتووه و له‌م كابینه‌یه له هه‌موو كابینه‌كانی پێش خۆی ده‌سه‌لاتی زیاتر به پارێزگاره‌كان دراوه و ئه‌وه‌ی كراوه به‌شێكه، هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و قۆناغێكه، له سه‌ره‌تاوه ویستوومانه بزانین له قۆرخكردن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕیانهیان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه.
مەسرور بارزانی لەبارەی خاڵه سنوورییەكان گوتی، به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌سڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كاك قوباد و ئه‌وانه‌ی له كابینه له‌گه‌ڵمانن هه‌وڵمانداوه كاڵتری بكه‌ینه‌وه و هه‌ر نهیهڵێین. خۆشم له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێشێلی هه‌ندێك شت ده‌كرێت و قاچاخچێتی هه‌یه، به‌ڵام لیژنه‌ی پێویست پێكهێنراوه و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رده‌وامین و هه‌رگیز رێگه‌به‌وه ناده‌ین به‌رده‌وام بێت و قه‌بووڵی ناكه‌ین، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت له ئه‌نجامی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، نه‌بێته كێشه‌ی دیكه‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئاسایشی، ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرین.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا، بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای داهات ئاماده ده‌كرێت، داهاتی ئێمه یه‌كێكیان نه‌وته، ئه‌وه‌ی دیكه داھاتی ناوخۆییه و ئه‌وه‌ی دیكه حكومه‌تی عێراق، به‌داخه‌وه له زۆر قۆناغ حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی نه‌ناردووه، له دوو قۆناغیشدا نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی، له كابینه‌ی پێشووش تووشی سێ قه‌یران بووین، ئێستاش سێ قه‌یران، پێشتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، داعش، نه‌ناردنی بودجه. ئێستاش په‌تای كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر داهاتێكی چه‌سپاو نه‌بێت، ناتوانرێت بودجه ئاماده بكرێت، هه‌ر كاتێكیش دڵنیا بین كه ده‌توانین بودجه ئاماده بكه‌ین و پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین، بێگومان ئاماده‌ی ده‌كه‌ین و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین.
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەربارەی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و نه‌هێشتنی ته‌عریب رایگەیاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان قه‌بووڵ نه‌بووه و داواكارییهكیشم له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز هه‌یه، زۆرجار حكومه‌تی فیدرالی و هه‌ندێك لایه‌نیش ده‌یانه‌وێت ئێمه به لاڕێدا به‌رن، كه پێیانوایه كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا بودجه و مووچه‌یه، كێشه‌ی ئێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، یه‌كێك له‌وانه ناوچه دابڕێندراوه‌كان، ناسنامه‌ی نەته‌وه‌یی، خاك و شتی زۆر گرنگتره، بودجه‌ش یه‌كێكه له‌و شتانه، ده‌یانه‌وێ به‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وانه‌ی دیكه‌مان له‌بیر ببه‌نه‌وه، به‌ڵام به درێژایی مێژوو و چه‌ند ساڵی رابردووش كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر خه‌ت بووین و بابه‌تی گۆڕینی دیموگرافیا و ته‌عریبی ناوچه كوردستانییه‌كان رابیگرێت و شه‌وی رابڕدووش قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و كاك قوبادیش كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌غدا و براده‌رانی دیكه‌ی ئێمه و وه‌زیری تایبه‌تمان هه‌یه بۆ به‌غدا، قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته كراوه، دوو هه‌نگاومان پێشبینی كردووه بۆ ئه‌و ناوچانه، یه‌كێكیان دابینكردنی ئه‌منیه‌ته له‌و شوێنانه كه دابڕێنراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كه هه‌م هێزه عێراقییه‌كان وه‌كو پێویست بوونییان نییه و پێشمه‌رگه‌ش له‌وێ نین بوونه‌ته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ ترساندن و تۆقاندنی كورد و غه‌یره كوردیش له‌و ناوچانه، دوێنێش كۆبوونه‌وه‌یەكی ترمان هه‌بووه، داوامان كردووه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكرێت بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت له‌و ناوچانه.
خاڵی دووه‌م، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ته‌نیا و ته‌نیا جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، كه پێشنیاز كراوه و داكۆكی له جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌سەر خه‌تین و ئه‌وانه نه‌یانگوتووه نایكه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌و حكومه‌ته نیه‌تی باشتر هه‌بێت.
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكە لەبارەی هه‌لیكار بۆ یه‌كه‌مه‌كان مەسرور بارزانی گوتی، ئێمه ئه‌گه‌ر واز له موزایه‌دات بێنین و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، ئایا حكومه‌ت به دامه‌زراندن هه‌ر كه‌سێك داوای ئیش و كار بكات داوای دامه‌زراندن بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئه‌مه له هیچ سیستمێكی پێشكه‌وتووی ئابووری دونیا دابنێی ئه‌گه‌ر چاوی خه‌ڵك له حكومه‌ت هه‌بێت، به‌ڵێ خه‌ڵكی شایسته و زیره‌ك هه‌یه و پێویستن دابمه‌زرێن، ئینجا یه‌كه‌مه‌كانن یان هه‌ر چۆنێكن، به‌ڵام پێویستن، نه‌ك بۆ موزایه‌دات و رازیكردن و خۆشیرینكردن، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ست به برپرسیارێتی بكات ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات، نه‌ك چین و توێژێك یان شتێكی سیاسی بێت، كه هه‌ندێك براده‌ر ده‌یانه‌وێت خۆیان لێ بكه‌ن به خاوه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌لیكار، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵاو و گشتی، ئه‌گه‌ر له‌و شوێنانه هه‌لیكار بدۆزینه‌وه خه‌ڵك پێویست ناكات چاوی له حكومه‌ت بێت دایمه‌زرێنێت، زۆرجار وه‌ك نموونه ئه‌وه‌م هێناوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیارێك كه له‌وانه‌یه به پێی پسپۆری خۆی مانگانه 5 ملیۆن دینار وه‌كو مووچه ھەبێت، به‌ڵام له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌ت به ملیۆنێك رازی ده‌بێت، چونكه هه‌لیكار نییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیر له هه‌لیكار بكاته‌وه ئه‌وه ده‌توانین به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر و سه‌ركه‌وتووتر بڕۆین، چونكه له‌و كاته ئه‌و ئه‌ندازیاره 5 ملیۆن دیناره‌كه‌ی خۆشیی له كه‌رتی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت، ئه‌و كات له بڕی باج بڕه پاره‌یه‌كیش بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه.
سەرۆكی حكومەتی راشیگەیاند، تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ پشتیوانی خه‌ڵك بكه‌ن، یارمه‌تی حكومه‌ت بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌ستیپێكردووه، بۆ زیادكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و سیاسه‌تی تێكه‌ڵكردنی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، بێگومان پێویستی به دامه‌زراندن له‌لایه‌ن حكومه‌ت یه‌كجار كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش حكومه‌ت بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری زیاتر دابین بكات، ده‌رگای دامه‌زراندن ده‌كاته‌وه.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی خۆش نییه ده‌ست بۆ مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك ببات و كه‌می بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رده‌ست، حكومه‌ت ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویستی بووه، له‌به‌ر ده‌ستی بووه، خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بۆ نزمترین ئاست كه‌مكراوه‌ته‌وه، ته‌نیا شته پێویسته‌كان خه‌رجی بۆ دابین كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین بودجه‌ی و میزانیه‌ی به‌رده‌ست بۆ مووچه به‌كاربهێنین، تا مانگی 4، به‌شه بودجه بۆ هه‌رێم نێردرا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌و به‌شه دووباره نه‌نێردرا و ئینجا كه‌مكرایه‌وه بۆ 400 ملیار دینار، مانگی 5 و 6 و 7یش، حكومه‌تی عێراق یه‌ك دیناریشی نه‌نارد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به‌و بڕه پاره‌یه به پلانێك مووچه‌كان بدات، له ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی له 600 ملیۆن دۆلار مووچه‌ی زیاتر له‌وه به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه مووچه و دابه‌شی بكه‌ین، پێشتریش وه‌ك وه‌زیری دارایی باسی كردووه، ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه 750 ملیۆن دۆلار پێویست بووه، له‌كاتێكدا ئێمه 600 ملیۆن دۆلار بۆ له‌به‌ر ده‌ست بووه، هاتووین هه‌موو خه‌رجیاتی حكومه‌ته كه‌مان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مووچه بده‌ین، نه‌مانویستووه مووچه كه‌مبكرێته‌وه، من له ئێوه زیاتر حه‌ز ده‌كه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م حكومه‌ته و هاووڵاتیان وه‌كو خۆی و له‌كاتی خۆی بدرێت، به‌ڵام كه نه‌تبێت ده‌توانین چی بكه‌ین؟ ئه‌و براده‌رانی باسی ده‌كه‌ین فه‌رموون با بیده‌ین، منیش زۆر حه‌ز ده‌كه‌م، به‌ڵام چۆن و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌م پێ نیشان بده‌ن. ئێوه ده‌ڵێن داهاتی ناوخۆ، با ئه‌وه‌تان پێ‌بڵێم له سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه توانیمان داهاتی ناوخۆ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكه‌ین، به‌ڵام رێك دوای ئه‌وه تووشی دوو قه‌یران بووین، كه كۆرۆنا هات، جارێ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری دروستكرد، هه‌م كاركردنی ناوخۆیی و داهاتی ناوخۆ كه‌مكرایه‌وه، هه‌م خواست له‌سه‌ر نه‌وت كهمبووهوە، له‌و كاتیش حكومه‌تی عێراق بودجه‌كه‌ی راگرت، واتا له یه‌ك كاتدا سێ كێشه‌ی هاتنه پێش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و چاكسازیانه‌ی ئێمه كردوومانه نه‌بایه، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه ئه‌وه‌شمان به ده‌سته‌وه نه‌با و نه‌مانتوانیبا دابینی بكه‌ین، كه دەڵێن به گوێره‌ی بودجه‌ی به‌رده‌ست واتای ئه‌وه‌یه بڕیارمان نه‌داوه 21% یا 18%، به‌ڵكو سبه‌ی بتوانین بودجه‌ی زیاترمان بێته به‌رده‌ست به‌و رێژه‌یه مووچه زیاد ده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارین بتوانین له‌كاتێكدا نزیكدا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، په‌رۆشی ئێمه‌ش بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ جێبهكێردنی ئه‌ركه یاساییه‌كانی خۆیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه، زۆر ده‌ڵێن به‌دیلی ئێوه چییه بۆ حكومه‌تی عێراق، ئێمه به شێكین له‌و حكومه‌ته، من نامه‌وێ بچمه ناو هه‌ندێك ورده‌كاری كه بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه نییه، تا ئێمه به‌شێك بین له عێراق داوا ده‌كه‌ین عێراق ئه‌ركه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر عێراق تووشی قه‌یرانی دارایی بووه، ده‌بێت ئێوه به‌ڕێز له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و ره‌خنه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژ بكه‌ن، داواتان لێده‌كه‌م وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م داوایه ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق بكه‌ین كه بۆچی له ساڵانی رابردوو مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌ناردووه؟ بۆچی له ساڵی 2020یش مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6 و 7یان نه‌ناردووه؟ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌غداش بزانن هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌نگ و یهكهەڵوێسته له‌سه‌ر داواكاری و ماف و شایسته داراییه‌كانی خەڵكی خۆی، دڵنیام كاریگه‌ریی زیاتریش ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم. داوا ده‌كه‌م دواتر كاك قوباد و كاك شێخ ئاوات له‌سه‌ر مووچه و بودجه تێبینییهكانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
سەبارەت بە گه‌شبینی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، به‌ڵێ، ئێمه گه‌شبینین و هه‌مووجاریش هه‌وڵمانداوه رێكبكه‌وین و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ئێمه نه‌بووه ئه‌نجامی گفتوگۆكان جێبەجێ نه‌كراون، حكومه‌تی عێراق سه‌قامگیری تێدا نه‌بووه و گۆڕاوه و كێشه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌بوو، حكومه‌تی عێراق بووه نه‌هاتووه‌ته پێش، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم به زیاده‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه كردوومانە، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی دروست له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ئاماده‌ش نین ته‌نازول له هیچ مافێكی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
دەربارەی چاكسازی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، من له راپۆرته‌كه‌م باسی به‌شێكم كرد، له‌وێدا ئاماژه‌م به‌وه‌كرد، راپۆرتێك به داتا و زانیاری ده‌ده‌ینه په‌رله‌مان و به‌رده‌ستی ئێوه، ئێستا زه‌حمه‌ته هیچ دیاری بكه‌ین، چونكه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵناده‌ین له پرۆسه‌كه، هه‌ندێكی به‌رچاوه و روونه، بۆ نموونه كاره‌با، پێشتر 7 بۆ 8 ئه‌وپه‌ڕی 11 سه‌عات كاره‌بامان هه‌بووه، له‌و كابینه‌یه، خه‌رجی كه‌متری حكومه‌ت، داهاتی زیاتری كاره‌با بۆ حكومه‌ت، سیستمێكی باشتریش ئێستا وا خه‌ریكین بخه‌ینه كار، توانیومانه بتوانین 21 سه‌عات كاره‌با دابین بكه‌ین، ئه‌وه به خه‌رجی زیاتر نه‌بووه، به‌ڵكو خه‌رجیش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و كه‌متری تێچووه.
سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت و داھاتی حكومەت، مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئه‌مه كابینه‌ی نۆیه‌مه، هه‌شت كابینه پێش ئێمه به‌رپرسیار بوون به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مه‌له‌فه، راسته ئێستا وه‌ك حكومه‌تێكی به‌رپرسیار، ته‌حه‌مولی هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك له ئه‌ستۆ بگرین، حه‌ز ده‌كه‌م بزانن له دوای ساڵان رابردوو ماوه‌یه‌ك هه‌بوو كوردستان به‌ره‌و بووژانه‌وه و گه‌شه‌یه‌كی ئابووری به‌رچاو هه‌نگاوی ناوه، ئه‌و كاته گله‌یی نه‌ده‌كرا، خۆ به‌و داهاته نه‌وته ده‌كرا، به داهاتی ناوخۆیی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و داهاته بووه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ پێشخستنی ژێرخانه‌ی ئابووری، سیاسه‌تی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وت جیاوازه، حكومه‌تی عێراق تا ئێستا یاسای نه‌وت و گازی په‌سه‌ند نه‌كردووه و هێشتا به سیاسه‌تی مه‌ركه‌زی حكومه‌ت و رژێمی پێشووی به‌عس مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له‌فه ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگه نادات هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كیانێكی فیدرالی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له‌فه بكات، تاكو ئێستاش رێگه‌یان نه‌داوه و دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت له بازاڕی ئازاد بفرۆشت، به‌پێچه‌وانه‌وه گله‌ییان كردووه و ره‌خنه‌یان گرتووه و رێگریان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌وانه كردووه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخێكی كه‌متر بفرۆشرێت، چونكه ریسكی تێدایه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت ده‌ڵێت من ده‌خرێمه لیستی ره‌ش و حكومه‌تی عێراق قه‌بوڵی ناكات، مه‌سه‌له‌ی نهقڵیشی تێدایه، بابه‌تێكی دیكه‌ش كوالیتی نه‌وته‌كه‌یه جیاوازه، ئه‌وانه‌ی شاره‌زان له بواری نه‌وت و گاز ده‌زانن، نه‌وتی برێنت وه‌كو پێوه‌ر داده‌نرێت ئه‌وه‌ی كوالیتی نه‌وته‌كه‌ی به‌و ئاسته نه‌بێت، خۆی نه‌وته‌كه به كه‌متر ده‌فرۆشرێت وه‌ك برێنت، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه بۆ مه‌سه‌له‌ی خه‌رجییه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌و ریسكهیه كۆمپانیاكان ده‌یكه‌ن، چونكه حكومه‌تی عێراق رێگه‌ی نه‌داوه هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات، پێشتریش چه‌ندین جار هه‌وڵی ئه‌وه‌دراوه له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ینه رێككه‌وتن، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق پێشمه‌رجی قورس و رێگرییان داناوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌بووه.
لەبارەی قهرزەكانی سه‌ر حكومه‌ت، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، به‌شێك له قه‌رزه‌كان، براده‌رێك باسی كرد، به سوپاسه‌وه ئێمه پێشتریش باسمان كرد، 27 یان 28 ملیار، زۆر راسته هه‌مووی قه‌رز نییه و به‌شێكی پابه‌ندی داراییه، به‌شێكی حكومه‌تی عێراق قه‌رزاری ئه‌م خه‌ڵكه‌یه، نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر خشتهكه، به‌ڵام باسم كرد رێژه‌كه‌ی چه‌نده كه حكومه‌تی عێراق نه‌یناردووه و پابه‌ندی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو حكومه‌تی به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی خۆی جێبه‌جێ كردووه كه حكومه‌تی عێراق نه‌یناردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئێوه په‌رله‌مانتار له جیاتی حكومه‌ت و هاووڵاتیانیش ئه‌و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكه‌ن، كه بۆچی ئه‌و شایسته داراییانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ریانه نهیانناردووە.
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، دەربارەی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی به‌رهه‌مھێنانی نه‌وت ئەوەی خستەڕوو، پێداگریمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه به گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وتدا بچینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی داهاته‌كانیشی كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مده‌بێته‌وه به تێپه‌ڕبوونی كات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له كێڵگه‌یه‌ك 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووبێت، ورده ورده ده‌بێته‌وه 10 هه‌زار به‌رمیل، به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م شتانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردێت. سیستمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك بووه، كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان خۆیان له ده‌رهێنانی نه‌وت كاریان كردووه، به‌پێی گرێبه‌سته‌كانی پێشوو كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كردوویانه ده‌بێت پێیان بدرێته‌وه، بۆیه وه‌ك باسم كرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌گەڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، به شێكی شایسته‌ی دارایی ئه‌و كۆمپانیایانه كه نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن، چونكه حكومه‌ت هیچ پاره‌یه‌كی له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت خه‌رج نه‌كردووه، هه‌مووی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان بووه، به ملیاران دۆلاریان خه‌رجكردووه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتی فرۆشتنی نه‌وت به‌شێك له‌و پاره‌یان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه. بۆ زانین كۆمپانیای دیلۆیت هه‌یه، پێداچوونه‌وه بۆ هه‌موو خه‌رجی و ورده‌كارییه‌كان له ده‌رهێنان و چۆنیه‌تی فرۆشتن و سه‌رچاوه‌ی داهات و داهاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی كوێ ده‌كرێت ده‌خاته‌ڕوو، پێشتر سیستمێكی بانكی نه‌بووه، پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم بێت، گوشارێكی سیاسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بووه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالییه‌وه، زۆرێك له بانكه‌كانیش ئاماده نه‌بوونه كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، ئینجا سیستمێكی ئاڵۆز و قورس په‌یڕه‌وكراوه تا ئه‌و بڕه داهاته بێته‌وه به‌رده‌ستی حكومه‌ت، به‌ڵام ئێمه له‌و كابینه‌یه داكۆكیمان كردووه بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكی هه‌موو حیساباتی بانكی له‌وێ هه‌بێت، ئێستاش هه‌یه و به حه‌دی فلس شه‌فافه، بانكه‌كه ئه‌مه‌ریكییه و ده‌زانێت چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشرێت به چه‌نده و چه‌ند نییه، هه‌مووی ده‌چێته ئه‌وێ و به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌م بڕه پاره‌یه چه‌نده چۆنی بۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گەڕێته‌وه و چه‌ندیشی دێته‌وه بۆ قاسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی.
لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێك سەبارەت بە سیمای دوو ئیداره‌یی، سەرۆكی حكومەت گوتی، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م دایه‌وه، ئێمه هیوادارین و دڵنیام كاك قوباد وه‌كو من و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش په‌رۆشی ئه‌وه‌ین ئه‌و ئاسه‌واره نه‌مێنێ، به‌ڵام با راستگۆی و واقیعی بین، ئه‌زموونێكی تاڵ و ناخۆشمان هه‌بووه له ساڵانی رابردوو، ده‌مانه‌وێ ئه‌وه به ئه‌زموونێكی باشتر بگۆڕین، شت به ته‌حه‌دا و په‌له‌په‌ل ناكرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌نگاوێك بچینه پێش ده‌بێت هه‌نگاوێك وابێت كه چه‌سپاو بێت، دڵنیاشم له كاتێكی زوودا ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره نه‌مێنێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و فه‌رمانگه و دائیرانهی حكومه‌ت كه له هه‌ر پارێزگایه‌ك بن پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌تن، نابین له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌ت ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی په‌یڕه‌و بكرێت، بڕیاره‌كان به ئیجماع ده‌درێن و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به یه‌كه‌وه بڕیاره‌كان ده‌ده‌ین و هه‌موو پارێزگاره‌كانیش پێوه‌ی پابه‌ندن.
لە بەشێكی دیكەی وەڵامەكان سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، باوه‌ڕ بكه‌ن له هه‌موو كه‌س و حكومه‌تێك زیاتر ئێمه هه‌وڵمانداوه مه‌سه‌له‌ی قورخاكری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به هه‌ر شێوازێك بێت نه‌هێڵێن، به‌ڵام ئه‌وه ئاسان نییه، ئه‌وه‌ی ئێستاش كراوه ئاسان نه‌بووه، رووبه‌ڕووی گرفتی زۆر بووینه‌ته‌وه، هه‌موو كه‌س نه‌هاتووه چه‌پڵه‌مان بۆ لێ‌بدا و ده‌ستخۆشیمان لێ بكا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه هاویشتوومانه، ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، پێویستیمان به یارمه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ هاوكاری خەڵكی كوردستان بكه‌ن، پاڵپشتی به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت بن بۆ جێبه‌جێكردنی بابه‌تی چاكسازی.
دەربارەی بوجە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، باسی بودجه‌مان كرد بۆچی نه‌نێردراوه، چونكه تووشی ئه‌و قه‌یرانانه بووین، ده‌بێت بزانین داهاتمان چه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خه‌ملاندن بۆ بودجه‌ی پێویست بكه‌ین بۆ ساڵی داهاتوو، ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی چه‌سپاو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌ینه رێككه‌وتنێك كه بزانین داهاته‌كانمان چه‌نده و خه‌رجییه‌كان چۆنن ئه‌و كاته ده‌توانین بودجه ئاماده بكه‌ین.
سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژه له په‌رله‌مانه‌وه بۆ حكومه‌ت سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، هه‌ندێك له براده‌ران پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌وان كردووه كه پێشنیازی هه‌ندێك پرۆژه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه (حكومه‌ت) پاڵپشت بن، ئێمه هه‌موو كاتێك ده‌رگامان كراوه‌یه، بۆ پشتیگیری هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ كارنامه و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بگونجێت، ئێمه پابه‌ندین له‌و رۆژه به‌رامبه‌ر ئێوه سوێندم خوارد ئه‌و كارنامه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی هه‌تانه بگونجێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كارنامه‌یه ئێمه سوپاسیشتان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بتوانن یاریمه‌تیمان بده‌ن.
لە وەڵامی چەند پەرلەمانتارێك لەبارەی چاكسازی و مووچه مەسرور بارزانی جەخیكردەوە، حه‌ز ده‌كه‌م باسی ئه‌وه بكه‌م، له زۆر شوێن گوێمان له‌وه ده‌بێت كه ده‌ڵێ" چاكسازی حكومه‌ت بڕینی مووچه بوو؟ نه‌خێر بڕین و ده‌ستكاری مووچه و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رده‌ست به هیچ شێوه‌یه‌ك چاكسازی نییه، چاكسازی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری راسته‌قینه ناكرێت ئه‌وه‌ی كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌یه ده‌بێت مووچه‌ی خۆی له كاتی خۆیدا وه‌ربگرێت، چاكسازی له‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه شایسته نین مووچه وهرگبرن، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كه ده‌ستپێكراوه، مه‌سه‌له‌ی بایۆمه‌تری و پێداچوونه‌وه به لیسته‌كانه، زۆر له وه‌زاره‌ته‌كانیش راسپێردراون جێبه‌جێی بكه‌ن و یه‌كلای بكه‌ینه‌وه. بابه‌تی چاكسازی له مووچه به هیچ شێوه‌یه‌ك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه، له‌و كه‌سانه‌یه كه ناشایسته‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه، چاكسازی له مووچه‌ی كه‌سانی ناشایسته و بندیوار خه‌ریكین و زۆر به‌چڕیش ئیشمان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ش نییه كه له راپۆرته‌كان ده‌خوێندرێته‌وه یان هه‌ندێك خه‌ڵك باسی ده‌كات، هه‌موو شت به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كه چووینه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كان.
سەرۆكی حكومەت گوتیشی، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌شتان بۆ باس بكه‌م، له خاڵه سنوورییه‌كان هه‌وڵمانداوه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، بهرنهمایهكیشمان داناوه و ئێستا خه‌ریكین قسه ده‌كه‌ین له جێبه‌جێكردن دایه، زۆر له كۆمپانیاكان له خاڵه سنوورییه‌كان ئیشیان كردووه، له هه‌ندێك شوێنیش ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كان لاواز بووه، لیژنه‌یه‌كی حكومیمان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێناوه دیراسه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كام خزمه‌تگوزاری له خاڵه سنوورییه‌كان پێویستن ئه‌وانه پۆلێن بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی كه حكومه‌ت خۆی ده‌توانێت بیكات ئه‌وه خۆی ده‌یكات، ئه‌وه‌ی دیكه پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت بیكات، بۆ نموونه بابه‌تی سكانهرهكان، پێشتر ئێمه زۆر داوامان ده‌كرد ئه‌و كاته له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بووم، گوتمان با حكومه‌ت خۆی دایبنێ، به‌ڵام له هه‌ر خاڵێكی سنووری پێویستی به 15 ملیۆن دۆلار بوو له‌و ئامێر و شتانه، ئه‌و كاته حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌بوو، بۆیه په‌نامان برده به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و شتانه بكات، بۆ نموونه ترێله یان بارهه‌ڵگر و قهلابهیهك دێته ناو هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پشكنینی بۆ بكرێت جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات كه باره‌كه داده‌گرێت و داده‌نێته‌وه، كاتی زۆر ده‌وێ و هه‌موو شتیشی پێناكرێت، جووڵه‌ی بازرگان‌یش كه‌م ده‌بوو، گوتمان ئه‌و سكانه‌ره داده‌نرێت ئه‌وه‌ی به دوو سێ سه‌عات ده‌كرێت به خوله‌كێك ده‌كرێت، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك بارهه‌ڵگر بێت له هه‌مان كاتدا 100 بارهه‌ڵگر بێت، ئه‌وه‌ش داهاتی حكومه‌ت زیاد ده‌كات. ئینجا ئه‌و كه‌رته تایبه‌ته‌ی كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوون له ئیش و كاری خۆیان تاكو وه‌به‌رهێنانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه به‌رده‌وام بن، به‌شه‌كه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه گرێبهستهكانن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه كراون، ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێمه نه‌بن پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، زۆریشیان گۆڕانكارییان تێدا كراوه، ئه‌و رێژه زۆره‌ی بۆ كۆمپانیا دانراوه، رێژه زۆره‌كه‌ی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت. ئیشی زۆرمان كردووه، به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه له هه‌ندێك شوێن ماوه.
راشیگەیاند، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه راگرتنی دیارده‌ی قاچاخچێتییه، ئه‌وه‌ش بڵێم دیارده‌كه ته‌نیا له خاڵه سنوورییه فه‌رمییه‌كان ناكرێت، له زۆر شوێنی دیكه هه‌یه كه زۆریش زه‌حمه‌ته، له هه‌موو دنیا باوه خه‌ڵك قاچاخچێتی ده‌كه‌ن، بیرۆكه‌مان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ كه بۆ كه‌مترین رێژه نزمی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌وڵ و پابه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێت به تایبه‌تیش حكومه‌تی خۆجێییه‌كان یارمه‌تیده‌ر و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چن.
لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێك لەبارەی ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك به ده‌ر له یاسا مەسرور بارزانی گوتی، ئه‌و براده‌ره‌ی باسی كرد به ده‌ر له یاسا خه‌ڵك گیراون، من ده‌ڵێم ئه‌و قسه‌یه راست نییه، ئه‌وانه‌ی گیراون به بڕیاری دادوه‌ر گیراون، ئه‌وانه‌ی گیراون ته‌نیا داوای مووچه‌یان نه‌كردووه، به‌ڵكو تهحریزیان كردووه له كه‌ناڵه‌كان و له سۆشیال میدیاش داوای رووخان و سووتاندن و تێكدانیان كردووه، ئه‌وه‌ش له ده‌ربڕینی را ده‌رده‌چێت و ده‌كه‌وێته قاڵبی ته‌حریز و هاندان بۆ تاوان. ئه‌و براده‌رانه‌ی كه ئه‌منییه‌ت و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و شوێنی حكومه‌ت ده‌پارێزن، له هه‌موو شوێنێك ده‌ربڕینی بیروڕا و بۆچوون ئازاده، به‌ڵام كار بگاته هاندان و چه‌ك به‌كاربهێنرێت و ته‌قه له ئاسایش و پۆلیس بكرێت و بریندار بكرێن و گیان له‌ده‌ست بكه‌ن فه‌رمانگه و بنكه‌كانی حكومه‌ت بسووتێنرێن، ئه‌ركی حكومه‌ته پارێزگاری له موڵكی گشتی و گیانی هاووڵاتیانی دیكه بكات و ئه‌و كه‌سانه‌شی هانیان داون به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
پەرلەمانتارێك لە میانی پرسیاركردنی باسی لەوەكرد كە لەم كابینەیە 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دامەزرێندراوە، سەرۆكی حكومەت ئەو زانیاریەی رەتكردەوە و گوتی، ئێمه كه‌سمان دانه‌مه‌زراندووه مه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تێبینی وا هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌ن دواتر بیده‌نه سه‌رۆكایه‌تی دیوان با بزانین له كوێ هه‌بووه.
دەربارەی پرسیارێك كە بۆچی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گاز بۆ دانه‌مه‌زراوه؟ مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئێمه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه جیاوازی بیروبۆچوونمان هه‌یه، له‌كاتێكدا یه‌كلاده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه رێگر نه‌بووه له‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێویست بووه به‌شدار له گفتوگۆی بابه‌تی نه‌وت و گاز، به‌رده‌وام گفتوگۆمان كردووه.
ھاوكات لەبارەی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان سەرۆكی حكومەت گوتی، دانهنانهی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان، به‌پێی یاسا من وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری سامانه سرووشتییهكانیشم، كه‌واته هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نییه كه بگوترێت وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان نییه، به‌ڵكو هه‌یه، به‌ڵام بۆچی وه‌زیرێكی دیكه دانه‌نراوه، ئێمه هه‌وڵمانداوه له كه‌سێك بگه‌ڕێین بتوانێت ئه‌و مه‌له‌فه وه‌كو پێویست به‌ڕێوه‌ببات و شاره‌زا بێت و جێگه‌ی متمانه بێت، توانای ئیش و كاره‌كه‌ی هه‌بێت، چونكه كاره‌كه ئاڵۆزه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خۆم حه‌زم ده‌كرد له ورده‌كارییه‌كانی كاری وه‌زاره‌ته‌كه شاره‌زا بم كه چۆن ده‌كرێت، تا ئێستاش پێشنیازی دوو كه‌سمان كردووه كه وه‌ك وه‌زیر ده‌ستبه‌كار بێت، هه‌ر كاتێكیش گه‌یشتینه ئه‌نجام داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌و به‌ڕێزه پێنشیازكراوه دێته په‌رله‌مان ده‌نگی پێبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان.
لەبارەی قاچاخچێتی مەسرور بارزانی رایگەیاند، من حه‌ز ناكه‌م به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو لایه‌ك تاوانبار بكرێن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌زده‌كات خۆی ده‌ربخات ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واقیعی بن و له ئاستی به‌رپرسیارێتی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان بن، ده‌بێت واقیعی بن، له رهخنهگرتنتان له ئاماژهكردنتان، حه‌ز ده‌كه‌م به گشتی باس نه‌كه‌ن و به وردی باسی بابه‌ته‌كه بكه‌ن، به سوپاسیشه‌وه لێتان وه‌رده‌گرین، بزانین له كوێ دزی و قاچاخچێتی ده‌كرێت، من خۆم له هیچ یه‌كێك له ئێوه كه‌متر نازانم په‌رۆشی ئه‌وه‌بم گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و چاكسازی بكرێت، شتێكه خۆم قه‌ناعه‌تم پێیه‌تی، بۆ ئه‌وه نییه ئێوه رازی بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌مه ویژدانی خۆم و خوای خۆم رازی بكه‌ن، له هه‌مووتان زیاتر ده‌مه‌وێ گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاته بنبڕ بكڕێت و چاكسازی راسته‌قینه بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت واقیعی بین، شت به موزایه‌ده ناكرێت، ده‌بێت زۆر به جدی بێین ئه‌و خاڵانه‌ی پێویستیان به چاكسازییه بخه‌ینه‌ڕوو.
سەبارەت بە مووچە سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا، هه‌ندێك شت ناویژدانییه، ده‌گوترێت به 60 رۆژ نیو مووچه ده‌درێت، وانییه، به 60 رۆژ نیو مووچه نه‌دراوه، ئێستا له 14همین مانگین، 12 مووچه‌مان داوه، دوومانگیش به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ستكاری كراوه و دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به بڕیاری حكومه‌تی عێراق با ده‌بووایه 3 مووچه هه‌ر نه‌ده‌ین، چونكه 3 مووچه‌یان بۆ ئێمه هه‌ر نه‌ناردووه، هه‌ندێكجاریش دواده‌كه‌وێت خه‌تای ئێمه نییه، ئێمه تووشی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه بووین، ده‌بووایه یارمه‌تی ئێمه بده‌ین كه چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و قه‌یرانانه ببینه‌وه، من نه‌هاتووم ڤایرۆسی كۆرۆنام هێنابێته كوردستان، نرخی نه‌وت ئێمه دامان نهبەزاندووه، ئه‌م كابینه‌یه به‌رپرس نییه له هه‌ره‌سهێنانی كه‌رتی ئابووری له هه‌موو دونیا، خه‌تای ئێمه نییه، زۆر وڵاتی زلهێزیش ئه‌م كێشه‌یه‌یان رووبه‌ڕوو بووەته‌وه، مووچه كه‌مكراوه‌ته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م به واقیعی بیر بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ واقیع مامەڵە بكه‌ن و واز له موزایه‌ده بێنن، بزانن بژارده‌كانی دیكه‌ی به‌رده‌ستی ئێمه چی بوون؟ بژارده‌كان ئه‌وه‌بوون ته‌سلیمی راده‌ستی واقیعێكی تاڵ و ناخۆش بین و هیچیش نه‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه ته‌سلیم نه‌بووین، هه‌وڵماندا خه‌رجییه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه، داهات زیاد بكه‌ین، له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بین، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له‌و كاته‌ی كه پێویست بێت ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێمه بێت بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ین.
لە بەشێكی دیكەی وەڵامی پەرلەمانتاران سەبارەت بە رێگه‌وبان لە ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی گوتی، به شێوه‌یه‌كی گشتی قسه ده‌كرێت، بڵێن له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئێمه نییه، به‌ڵام ناكرێ بڵێین هیچ نه‌كراوه، چۆن نه‌كراوه؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو رێگهوبانهی پێدادهچن چییه؟ له راپۆرته‌كه‌شدا ئاماژه‌م به‌وه‌كرد، كه چه‌ند رێگه‌وبان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، چه‌ند پرۆژه‌ی ستراتیجی رێگه‌وبان له ژێر جێبه‌جێكردن دان، به‌ڵام ئایا له ئاست چاوه‌ڕوانی ئێمه‌یه، نه‌خێر؟ چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی پێویسته له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دا نییه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وه‌ش وه‌ك جێگره‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه، وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و بیانی وا بكه‌ین بێنه ئێره پاره ئیستیسمار بكه‌ن، هه‌لیكار بڕه‌خسێنن، كه‌رتی ناوخۆ ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانانه جووڵه كه‌وتووه‌ته بازاڕ، پرۆژه‌كانیش ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه، زۆر پرسیاره‌كان ئه‌وانه بوون كه ئێوه پاره‌تان نییه بۆ مووچه بۆ پرۆژه‌كه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه پاره‌ی حكومه‌ت نییه، ئه‌مه پاره‌ی كه‌رتی تایبه‌ته كه پرۆژه‌كانی پێ ده‌كرێت، له‌جیاتی ئه‌وه حكومه‌ت بێت پاره بۆ ئه‌و شتانه ته‌رخان بكات، رێگه‌ی به كه‌رتی تایبه‌ت داوه ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بكات و هانیداوه. له ئه‌نجامیشدا هاووڵاتیان سوودمه‌ند بێت، ئه‌ركی حكومه‌تیش بۆ ئه‌وه‌یه هاووڵاتی سوودمه‌ند بێت. زۆر پرۆژه‌ی دیكه‌مان به‌رده‌سته، هه‌موو پارێزگاكانیش پرۆژه هه‌ن، بۆ هه‌مه‌جۆركردنی داهاتیش، ناكرێت ته‌نیا پشت به نه‌وت و گاز ببه‌ستین، له سه‌ره‌تای كابینه‌ش باسمان كردووه، ئه‌گه‌ر باشترین سیاسه‌تیشمان بۆ نه‌وت و گاز هه‌بێت دواجار كۆتایی دێت، پێویسته ئه‌و وه‌به‌رهێنانه له كه‌رتێك سه‌رف بكرێت كه سه‌روه‌تێكی كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌ویش كه‌رتی كشتوكاڵه، پێویسته زۆر گرنگی پێ بده‌ین كه سه‌روه‌تێكه و كۆتایی نایه‌ت، هه‌رێمی كوردستانیش كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر زۆر جیاواز و باشی هه‌یه بتوانین ئه‌و داهاته وه‌كو داهاتێكی بنه‌ڕه‌تی و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات سه‌یری بكه‌ین و ئیشی تێدا بكه‌ین. هه‌روه‌ها كه‌رتی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاتانه‌ی پیشه‌سازییان هه‌یه، گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن پیشهسازییهكهیان له‌سه‌ر بنه‌ما ی كشتوكاڵه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، گرنگی به‌و كهرتهش ده‌ده‌ین و چه‌ند پرۆژهیهكیشمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به مانگێك و دوو مانگێك ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر كارخانه‌یه‌ك دروست بكه‌ین بڵێین به مانگێكی دیكه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینین ئه‌وه ناكرێت و كاتی ده‌وێت، پێویسته ئێوه‌ش هاوكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یران و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن ده‌ربازیان بكه‌ین و له ئایینده‌دا بتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، جگه له‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دابینكردنی ئه‌و شایسته داراییانه‌ی كه حكومه‌تی فیدرالی ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت.
دەربارەی ئەو قسەیە كە دەگوترێ حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شه‌خس مامه‌ڵه ده‌كات، سەرۆكی حكومەت گوتی، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌خس مامه‌ڵه‌مان نه‌كردووه، ئێمه ویستوومانه رێككه‌وتنی نووسراو هه‌بـێت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به رێككه‌وتنی شه‌خسی ده‌كرێ به ته‌له‌فۆنێك رێككه‌وتن بكرێت، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه شاندی ئێمه چووینه به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی پرۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش كرد، پرۆژه‌كه بووه بنه‌مایه‌ك بۆ به‌دواداچوونی شاندی ئێمه‌ش و ئێستاش قه‌بووڵیان كردووه، كه‌واته ئێمه وه‌كو دامه‌زراوه مامه‌ڵه‌مان كردووه، وه‌كو دامه‌زراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی عێراق ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌تای ئێمه نییه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گۆڕاوه، خه‌تای ئێمه نییه به تێگه‌یشتنی كه‌سی و شه‌خسی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، داوات لێده‌كه‌ن ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی به‌رپرسانی به‌غدا بكه‌ن.
لەبارەی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت، مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئه‌و براده‌ره‌ی ده‌ڵێت ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه با خه‌ڵكی تر حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌گه‌ر ناتوانن خه‌ڵكی دیكه بێن، برایانی به‌ڕێز..حه‌قی خۆتانه وا بڵێن، چونكه ئێوه له ئۆپۆزیسیۆنن، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌تانه‌وێ ئه‌و حكومه‌ته سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، حه‌قی خۆتانه هه‌موو هه‌وڵی خۆتان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن، خۆتان به‌باشتر بێننه به‌رچاو و به خه‌ڵك بڵێن ئێمه باشترین، به‌ڵام لێره‌دا شتێك هه‌یه، هه‌ڵبژاردنێك كراوه خه‌ڵك ئێمه‌ی دیوه و ئێوه‌ش دیوه، ده‌نگی به ئێمه داوه به ئێوه نه‌داوه، كه‌واته زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئێمه‌ی ویستووه ئێوه‌ی نه‌ویستووه، به‌ڵام مه‌جالتان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و حكومه‌ته بڕووخێنن، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو هه‌موو هه‌وڵێكی خۆتان بده‌ن و متمانه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرن، پێویست به رووخان و گۆڕانی حكومه‌ت ناكات، خۆتان ئه‌و كاته ده‌بنه حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر پێویستتان به دیموكراسیه‌ته ئه‌و پرۆسه دیموكراسیه‌ته بگرنه‌به‌ر، كاری چاك بكه‌ن، واز له یاریكردن به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك بێنن، ئه‌و كاته من دڵنیام خه‌ڵك ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و سندووقی هه‌ڵبژاردن بڕیار ده‌دات خه‌ڵك زیاتر له‌گه‌ڵ كێیه و كێی خۆشده‌وێت.
سەبارەت بە خزمه‌تگوزاریی له شوێنه‌كانی كلد و ئاشووری و شوێنی درودهست سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه شوێنی وان حكومه‌ت به ئه‌نقه‌ست نه‌یكردبێت، كه من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم به‌و شێوه‌یه بێت، له‌وانه‌یه شوێنه‌كه دووره ده‌ست بێت یان له پرۆژه‌كانی حكومه‌ت به‌رچاو نه‌گیرابێت، به‌ڵام بێگومان به جددی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌وه‌ستین، من حه‌زیشم ده‌كه‌م بزانن، پێكهاته‌كان جیاوازییه ئایینیەكان له كوردستان بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازییه، به شانازییه‌وه سه‌یری هه‌مووان ده‌كه‌ین و حه‌زده‌كه‌ین یه‌كسانیش له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان په‌یڕه‌وبكه‌ین، چ له رووی جوگرافییه‌وه چ له رووی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌وه، ئه‌و فه‌رق و جیاوازییه قه‌بووڵ نه‌كراوه و قه‌بووڵیش ناكرێت، له هه‌ر شوێنێكیش پێویست بێت خزمه‌تگوزارییه‌ك به خوشك و برا كریستیانه‌كان، توركمانه‌كان بێت له هه‌ر شوێنێك بتوانین پێی بگه‌ین ده‌یكه‌ین، به‌داخه‌وه هه‌ندێك شوێن بووه‌ته شوێنی ململانێی سه‌خت و پێكدادان هه‌بووه، له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره‌كان بووبێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و پرسیاره به هه‌ند وه‌ربگرین و كاریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
سەبارەت بە بڕینی مووچه و یاسا سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، زۆر پرسیار له‌وه ده‌كرێت به چ یاسایه‌ك مووچه‌تان بڕیوه، به‌ڕێزان، ئێمه مووچه‌مان نه‌بڕیوه، ئێمه ئه‌و بڕه مووچهیهمان به‌رده‌ست بووه، یان ده‌بووایه نه‌یده‌ین یان وه‌كو براده‌رێك گوتی دوو مانگ جارێك بده‌ین، به‌ڵام دیسان ده‌بووه كێشه، ئه‌وه‌ی كراوه بڕیاری بڕینی مووچه نییه، ئه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌یه به‌و پێوه‌ره‌ی ئێمه ویستوومانه خۆمان بگونجێین له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رده‌ست، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێكراوه و ئه‌وه‌نده‌مان به‌رده‌ست بووه، ئه‌گه‌ر برادهرێكیش ده‌توانێت پاره‌مان بۆ دابین بكات و مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكه‌ین، فه‌رموو سوپاسیشی ده‌كه‌ین، ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌و كابینه‌یه پاره‌ی قه‌رز نه‌كردووه كه ببێته‌وه گرفتێك بۆ حكومه‌ته‌كانی داهاتووش، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی باش و رێكه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه داهاته كردووه كه له‌به‌رده‌ستمان بووه.
سەبارەت بە پشتبه‌خۆبه‌ستن سەرۆكی حكومەت گوتی، راسته ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین و داهات زیاد بكه‌ین، پرۆژه‌ی باشمان هه‌یه له وه‌به‌رهێنان، نزیكه‌ی هه‌زار پرۆژه‌مان پێشكه‌شكردووه، ئێستا زۆر وڵاتانی بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی هاتوونه‌ته پێش و هه‌ندێك ده‌ستبه‌كاربوون و هه‌ندێكیان ته‌به‌نی به‌شیك له پرۆژه‌كه‌یان كردووه، ئێمه گرنگی به زیادكردن یان كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لیكار زیاد بكه‌ین، ئه‌گه‌ر پێویسته ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی پێویسته له كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و دوای كۆرۆناش له گه‌شتوگوزار بكرێن، دڵنیام ده‌توانین داهاتی ناوخۆ به ئاستێك به‌رز بكه‌ینه‌وه، له كاتی قه‌یران و ناخۆشیش بتوانین پشتی پێ ببه‌ستین، به‌ڵام ئه‌وه كاتی ده‌وێت، گۆچانی جادووییم پێ نییه به شه‌و و رۆژێك بتوانم هه‌موو شتێك بگۆڕم. ئه‌گه‌ر واز له موزایه‌داتی سیاسی بێنین، خه‌ریكی ئه‌وه بین چۆن دۆخی خه‌ڵك باش بكه‌ین، زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام سه‌قامگیری سیاسی هۆكاره بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری، به‌ڵام كه نه‌هێڵن سه‌قامیگری سیاسی دروست بێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ، گه‌شه‌ی ئابووری و خه‌ڵك و هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆیه له جیاتی درووشمی تێكدان و به‌ردبارانكردن و باره‌گا سووتان و هاندانی خه‌ڵك ناشیرینكردنی وڵات له جیاتی ئه‌و شتانه، ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك و ئه‌و قه‌واره‌یه بپارێزن، خزمه‌تی هاووڵاتیانی خۆتان بكه‌ن، خهۆتان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك شیرین بكه‌ن، هه‌وڵنه‌ده‌ن خه‌ڵكێكی كینه له دڵ ئێوه‌ی خۆشبوێت، هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كوردستانی خۆشده‌وێت ئێوه‌ش خۆش بوێت. من دڵنیام ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌م شتانه به یه‌كه‌وه بكه‌ین ده‌توانین قۆناغی ناخۆشتر و سه‌ختترین تێده‌په‌ڕێنین.
لەبارەی كاره‌با و كه‌رتی تایبه‌ت، مەسرور بارزانی رایگەیاند، برایانی به‌ڕێز.. كاره‌با له چ ئاستێك گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی حكومه‌ت بووه كاره‌با باشتر بووه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووم ده‌ستخۆشیمان لێ بكه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره به‌س سه‌رنجتان له‌سه‌ر شته‌كانی دیكه كردووه و ناتانه‌وێ ئاماژه به شته باشه‌كان بكه‌ن، یه‌ك شت گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هاووڵاتی سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بێت، نرخی له‌سه‌ر زیاد نه‌بێت، ماوه‌ی پێدانی كاره‌با زیاد بكرێت، كاره‌باش بگاته هه‌موو شوێنێك، ئه‌وه ئامانجه‌كه‌یه، ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته، ئیدی چ رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر و چۆن پێیده‌گات مادام نابێته ئه‌رك له‌سه‌ر حكومه‌ت و هاووڵاتیان پێویسته ئێوه پاڵپشت و هاوكاری بكه‌ن.
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكە دەربارەی وه‌رگرتنی پرۆژه، سەرۆكی حكومەت گوتی، هه‌ر كه‌سێك پرۆژه‌ی هه‌یه، ئه‌وه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌یه و ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن، به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیتان لێده‌كه‌ن.
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی زیندانیانی سیاسی رایگەیاند، به گوێره‌ی یاسا، زیندانیانی سیاسی 10 ساڵیان هه‌یه هاوكاری بكرێن، با نه‌بێته بابه‌تی موزایه‌ده، به‌ڵام به پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته كراوه.




