هاتووچۆی هەرێم، کۆمەڵێک بریاڕی لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیان و شۆفێران دەرکرد

هەولێر-KDP.info- له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌ووه‌ته‌وه كه‌پێِش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه بەرێوەبەرانی ھاتوچۆی پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک کۆبونەوەو چەند بڕیارێکیاندا.
هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه هه‌ریه‌ك له‌بەڕێوەبەرانی ھاتوچۆی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆکیان کردوو لەکۆبونەوەیەکدا کۆمەڵێک بریاڕ لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیان و شۆفێران دران.
راشیده‌گه‌یه‌نن بریاره‌كانیش بریتین له پێکەوەبەستنەوەی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی رۆتینات لە ناردنی داتا‌و زانیاریەکان و یەکخستنی رێکارەکانی تۆمارکردنه.




