٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیر: تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد و رایده‌گه‌ێنێت پێوەری زیرەك بۆ خزمەتی خەڵك و باشبوونی رەوشی كارەبایە و تا ئێستا 320  هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە 

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا  وەزیری كارەبا دەستخۆشی لەتیمی جێبەجێكاری پرۆژەكە كردوو رایگەیاند: پێوەری زیرەك پرۆژەیەكە بۆ خەڵك و لەخزمەتی ئەواندایە هەربۆیە وەكو وەزارەت هیچ درێخیەك ناكەین لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كە بەخۆشحاڵیەوە لەرووی جێبەجێكردنەوە بەیەكێك لە پرۆژە سەركەوتووەكانی وەزارەت دادەنرێت  و تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ دواتر گوێبستی پێشنیار و داواكارییەكانی ئامادەبووان بوو بڕیاردرا خێراییەكی زیاتر بە پرۆژەكە بدرێت چونكە لەلایەك بارزۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا ناهێڵێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا و دادپەروەریش لە دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ دەكات و لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواستدا بوونی ئەو پێوەرە زۆر پێویستە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار