وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە چەند رۆژی داھاتووش زانکۆ لاین کارا دەبێت

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستی پێکردووە بەپێی رێکاری تەندروستی و بۆ قوتابیانی پۆلی١٢ی ئامادەییان تەواو کردووە، لە چەند رۆژی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت.
عەباس ئەکرەم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسەی خوێندن لە دوێنێوە لە سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە بەپێی ئەو مەرجانەی کە وەزارەت ڕایگەیاندووە کە بە خۆپارێزیەوە دەبێت و پێویستە قوتابیان خۆیان بپارێزن لەکاتی دەوام کردن، کە سیستەمی خوێندن ئاوێتەیە".
وتیشی، بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، ئێستا ئەوانەی دەرچوون دەتوانن سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی وشەی نھێنی و تێپەر، لەبەر ئەوەی لە چەند رۆژی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت، بۆیە داواکارین وشەی نھێنی و تێپەر باش بپارێزن بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە وەرگرتنیان لە زانکۆ وپەیمانگاکان.
بڵند ئیبراھیم




