سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک: گۆڕانکاری لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان دەکرێت
__2020_05_17_h20m22s24__HK_(20)__2020_10_03_h14m54s18__ER.jpg)
دھۆک-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک گوتی، لە پارێزگای دھۆک ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن و پشکی یەکگرتووی ئیسلامی بوون و لێیان وەرگیراوەتەوە، کاندیدی شوێنگرەوەیان بۆ ئەنجومەن ڕەوانە دەکرێت و ئەنجومەنیش دەنگیان لەسەر دەدات و دواتر گۆڕانکاریی دیکە دەکرێت لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان.
مەسعوود سەرنی، کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە ڕێککەوتنی خۆمان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ھەڵوەشاندووەتەوە و ٢٥پۆستمان پێ دابوون ھەموومان لێ وەرگرتوونەتەوە و کاندیدیشمان بۆ شوێنیان دیاری کردووە و بۆ پارێزگا ڕەوانە کراون، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەوان دابنرێن."
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە پەلە دەکەین لەوەی کە پارێزگار ناوی کاندیدەکانمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن بۆمان ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و ئەوانەی دیکەش پێویستیان بە فەرمانی وەزاری، یاخود فەرمانی ئیداری ھەیە، بۆیە چاوەڕێی گەیشتنی ناوەکانین و کە گەیشتن ئێمەش دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەکرێت و دواتریش گۆڕانکاری لە پۆستەکانی دیکەی وەک قایمقام و ناحیەکان دەکرێت."
بڵند ئیبراھیم




