٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەندین پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ کراون و چەندین پڕۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر گوتی، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرھەمی کارەبا لە زیادبووندایە و ئێستا ڕۆژانە بەگشتی ١٩ سەعات کارەبا دەدەین و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوو زیاتر بکرێت، ئەمەش بەھۆی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە و چەندین پڕۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان .

بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر، حوسێن حەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە ئێستا بەگشتی ڕۆژانە ١٩ سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێتە ھاووڵاتییان و لەبەر ئەوەی خواست لەسەر کارەبا کەم بووەتەوە پێشبینی دەکرێت لەم وەرزەدا سەعاتەکانی کارەبا زیاتریش بێت و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین زۆرترین سەعاتی کارەبا بدەینە ھاووڵاتییان."

حوسێن حەمەد گوتیشی: "چەندین پڕۆەی کارەبا لە سنووری ھەولێر جێبەجێ کراون و کەوتوونەتە کار و لەجێبەجێکردندان، لەوانەی وێستگەی شێروان مەزن و وێستگەی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە کەسنەزان و وێستگەی ئازادیی نوێ لە ھەولێر و چەند پڕۆژەی دیکە لە جێبەجێکردندان، وەکو وێستگەی موبایل شەمامک و وێستگەی موبایل دارەشەکران و چەندین پڕۆژەی دیکەی جێبەجێ دەکرێن و کاریان تێدا دەکرێت، ئەمەش وا دەکات گرفتەکە چارەسەر بکات."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار