٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سامان: دھۆك داوای قەدەغەی ھاتوچۆی كردووە.. ھێشتا بڕیار نەدراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەردانی رانیە و قەڵادزێیان كردووە و بەڕێوەبەرێكی نوێیان بۆ تەندروستیی قەڵادزێ دیاری كردووە. سەبارەت بە دھۆكیش دەڵێ، راستە دۆخەكە خراپە، بەڵام بەردەوام ھاوكارییان دەكرێت و پێویستە ھاووڵاتیانیش پابەندی رێنماییەكان و خۆپارێزی بن.

 

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دكتۆر سامان بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا ئێمە لە سنووری رانیە و قەڵادزێین و بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ تەندروستیی قەڵادزێ دانرا و كۆمەڵێك كەموكورتییشیان ھەیە بۆیان چارەسەر دەكرێت و رەوشی تەندروستی باشتر  دەكەین، هەروەها پشتگیریی ھاووڵاتیان لە سیستمی تەندروستی، لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان خۆیاندایە، بۆ نموونە پاڵپشتیكردنی بەرپرسانی تەندروستی، ئومێدبەخشە".

 

بەرزنجی گوتیشی، مەرجی كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی نەخۆشیی كۆرۆنا، خۆپاراستنی ھاووڵاتیانە و لە دھۆك دۆخەكە راستە باش نییە، بەڵام ئەگەر خەڵك خۆی بپارێزێت، باشتر دەبێت و زووتر كۆنترۆڵ دەكرێت.

 

دەشڵێ، ھاوكاریی سیستمی تەندروستیی پارێزگای دھۆك كراوە و بەردەوامیش دەبین لە ھاوكاریكردن، بەڵام پێویستە ھاووڵاتیانیش ھاوكار بن.

 

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، لە پارێزگای دھۆك پێشنیاز كراوە كە قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەیەندرێت، بەڵام ئەمە تەنیا پێشنیازە و ھیچ بڕیارێكی لێ نەدراوە.

 

وەزیری تەندروستی جەختیشی كردەوە، لە پارێزگای سلێمانی و ھەولێریش دۆخەكە باشترە و رۆژانە ئامارەكانیش بڵاو دەكەینەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار