٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: لە هەموو كاتێك زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگی مام جەلال دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێكۆشانی دوور و درێژی مام جەلال لە پێناو ئازادیی گەلی كوردستاندا بە بیر دەهێنینەوە و لە هەموو كاتێك زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگیان دەكەین.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

 

لە یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێكۆشانی دوور و درێژی لە پێناو ئازادیی گەلی كوردستاندا بە بیر دەهێنینەوە و لە هەموو كاتێك زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان دەكەین. گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار