واده‌ی چوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا

هەولێر-KDP.info- واده‌ی چوونی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا و به گوێره‌ی بانگهێشتنامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 5/10/2020، كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌بێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه رۆژی دووشه‌ممه، كاتژمێر 10ی به‌یانی، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، كه پێشتر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی مادده‌ی 66 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له باره‌ی هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بارودۆخی دارایی، دانوستان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان، لێكه‌وته و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژی 26/9/2020، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی مادده‌ی 66ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.




