٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی نیشتمانپەروەری ناسراو دەروێشێ سەعدۆ

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بنەماڵەی نیشتمانپەروەری ناسراو دەروێشێ سەعدۆ

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراویی کوردستان ( دەروێشێ سەعدۆ)م بیست. دەروێشێ سەعدۆ خەباتکارێکی دیاری نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو، بە تایبەتی ڕۆڵێکی دیار وگرنگی لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان-توركیا ھەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. 

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار