٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كۆشكی سپی بڕیارنادات ....

سەرچاوە: KDP.info

كارزان هەورامی

پێش ئەوەی قسە لەسەر ئیدارەی ئەمەریكا بكرێت لەسەر چۆنیەتی بڕیار دان دەبێت پاشخانەیەكی ئەو وڵاتە بخوێنرێتەوە بەوەی بڕیارەكانیان لەسەر سێ پایەیی گەورە بنیاد ناوە سەرەكیترنیان ئەوەیە كە ڕاویژكردن لەناو بڕیارادەرانی ئەمەریكا و دانانی بەرنامەی پێش وەخت بۆ هەر گۆڕانكاریەكی جیهان و وەستان لەسەر بەرژەوەندیەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدا سەرجەم ئەم چەمكانە وەك سیستەمێكی ئەمەریكا سەیر بكرێت ئەوە دەكرێت ئەم سیاسەتە بچوك بكرێتەوە بۆ وڵاتێكی دیاری كراوە بە نمونەش عێراق .

لەوە دەچێت هیچ كەس بەقەد دەبلیو بۆش باش شیمانەی بڕیاری كۆشكی سپی نەكردبێت بەوەی دامەزراوەكانی بڕیار دان لە ئەمەریكا بەبێ گەڕانەوە بۆ زانیاری دروست بڕیار نادەن لە كتێبی "خاڵەكانی بڕیاردان " ی بۆش بەووردی ئاماژە بە هێرشی 11 سێپتێم بەردەكات ئەوە دەخاتەڕوو كە ئەو كاتەی بەپەلە لە دەزگای "سی ئای ئەی" هەوڵی هێرش كردنی سەر ئەو دوو تاوەرەی پێگەیشتووە، پێش ئەوەی كۆشكی سپی ئاگادار بكاتەوە لە دڵی خۆیدا پرسیاری ئەوەی كردووە كە لەكوێوە بڕیاری پێویست وەربگرێت لە كاتێكدا خۆی دوولاپەڕە وتاری خێرای ئامادە كردووە لەسەر ئەو ڕووداوە بەڵام لەلایەن دوو ڕاوێژكاری تایبەتەوە ئەو دوولاپەڕە ڕەتكراوەتەوە چونكە بەلای ڕاوێژكارەكانەوە نابێت ئەمەریكا لە حاڵەتی كتوپڕدا داهاتووی سیاسەتی ستراتیجی تێك بدات، هەرلەمان كاتیشدا كۆشكی سپی تەنها لە ماوەی پێنج كاژمێردا كۆمەڵێك بڕیاری ئامادەكراوی دانابووە، بەڵام لەو كاتەدا بڕیاردەرانی كۆشكی سپی بەسەرۆكایەتی "جۆن لیبەڕمان" گەورەڕاوێژكاری كۆشكی سپی و "دۆناڵد ڕامسفێڵد"وەزیری بەرگری پێشووی ئەمەریكا و "تۆم ریج" وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی و هەریەكە لە"كۆندا لیزا ڕایس" و "كۆڵن پاوەڵ" و "ئاندی كارد" نەیان هێرش هیچ بڕیارێك دەربچێت لەو كاتەدا كە ئەمەریكا لە ژێر هوژمی ڕێكخراوی قاعیدە دابوو هەربۆیە دوای 12 ڕۆژ لە ڕووداوی 11ی سێپتێم بەر ئەمەریكا ڕوونكردنەوەی دا لەسەر چۆنیەتی كردەوە و دواتریش بڕیاری پێویست بۆ تۆڵەكردنەوەی هێرش بەرانی ئەو ڕووداوە، لەو ڕووداوەوە بۆمان دەردەكەوێت كە هیچ كات ئیدارەی كۆشكی سپی ناتوانێت بەبێ خوێندنەوەی ڕاوێژكاران بڕیاری پێویست وەربگرێت، باشترین نمونە لەسەر عێراق دەكرێت كە چۆن دەكرێت لە وڵاتبێكی هاوشێوەی عێراق كە هێشتا لەژێر چاودێری ئەمەریكایە و لەبەندنی حەوتی نەتەیوەیەكگرتووەكان دەرنەچووە بەم هەموو كێشەو ئاڵۆزیانەوە ئیدارەی ئەمەریكا بڕیارنادات لە كاتێكدا لە ماوەی ساڵی 2009 بۆ كۆتایی ساڵی 2011 بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیدارەی ئەمەریكاوە "جۆبایدن" جێگری سەرۆكی ئەمەریكا وەك هێڵی ڕاستەوخۆی چارەسەری كێشەكان عێراق دیاری كراوە، لەهەمان كاتدا كۆشكی سپی پێشنیاری داوەتە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا بەوەی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بەپێی ڕێكەوتنی "عێراق_ئەمەریكا" دەبێت لە جێگای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بواری دیپلۆماسی بایەخی پێبدرێت ئەوەش بەپێشنیاری دامەزراندنی 16 هەزار كامەندی دیپلۆماتكار لە كونسوڵگەریەكانی بەغدا و بەسرە و هەولێر پرسیاری ئەوە دروست دەبێت لە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا كە ئێستا بارودۆخی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاڵزتر بوون دەچێت ئەگەرەكانی دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دیاری نین، بارودۆخی میسر بەرەو ئاڵزبوون دەڕوات پرسی ئەتۆمی ئێران بەرەو قۆناغێكی تازە تردەروات كە خۆی لە دركاندنی چەند نهێنیەكەوە هەیە لەسەر ئەو پرسە لە عێراقیش باری ئەمنی زۆر ئاڵۆز بووە لایەنەكانی عێراق داوای لادانی نوری مالیكی و هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت دەكەن، لەهەمان كاتدا خۆپیشاندانی ناوچە سونەكان بەرەو مەترسی داربوون دەڕوات دوورنیە حكوومەتی عێراقی لەو ناوچانە نەكشێتەوە، ئەمەلەگەڵ ئەوەی لیستی عێراقیە هەڕەشەی كشانەوە لە حكوومەت دەكات كەواتە سەرجەم ئەم كێشانە ئەمەریكا دەخاتە ژێر پرسیارێكی گرنگەوە كە ئایا دەكرێت لە دوورە تەماشاكردنی ڕووداوەكان بڕیارێكی واقیع بینی ئێستای سیاسەتی ئەو وڵاتە بێت دەكرێت لێرەدا سێ گرمیانە بهێنیەوە لە بڕیارنەدانی ئەمەریكا.

یەكەم : لە وتاری خۆیدا سەرۆكی هەڵبژێردراوی ولایەنە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا "باراك ئۆباما" ئەوە دەخاتە ڕوو كە ئەمەریكا سەرقاڵی داڕشتنی سیاسەتێكی تازەیە دەربارەی گۆڕان كاریەكانی جیهان، هەڵبەتە وردەكاری ئەو گۆڕان كاریە لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە باس نەكراوە بەڵام بەشێك لە ڕاگەیاندنەكانی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكەن كە گۆڕانكاریەكان لەسەر سێ ئاست لەلایەن ڕاوێژكارانی كۆشكی سپیەوە داڕێژراوە بەشێكیان لە وڵاتانی ئەسكەندەنافیا و ئەوروپاوە دەست پێدەكات بەشێكی دیكەی تایبەتە بە گونجاندنی ئابوری ئەمەریكا بە وڵاتانی پیشەسازی باشوری ئەفەریقا و سێهەمیان دانانی بەرنامەی درێژخایەنی تایبەت بە دوای گۆڕانكاریەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە خۆی لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان و دواجار سوریا و ئێران دەبنێتەوە، بۆیە بەپێی پێشبینیەكانی ڕاوێژكارانی كۆشكی سپی دورنیە ئەو پلانە ماوەی دووساڵ نەخایەنێت، چونكە ئیدارەی نوێ پێیان وایە ئەمەریكا پێویستی بەوەیە كە پشوویەك لە بیركردنەوەی نوێ لە بارودۆخەكە هەبێت، ئەگەر بەشێكیشی پەیوەندی بەوەوە هەبێت بەشێكی دیكەی ئەوەیە كە لە ساڵی 1991 بەوە ئەو كاتەی ئەمەریكا لەسەر دەمی بۆشی باوكەوە هێرشی كردە سەر عێراق بڕیار دراوە، دووساڵ جارێك پێداچوونەوە و بڕیاری تازە لەسەر پرسەكان لە ئیدارەی ئەمەریكاوە بدربدرێت بۆیە پێشبینی تەواو دەكرێت ئەمەریكا هیچ بڕیارێكی یەك لارەكەوە نەدات لەسەر عێراق تا كۆتایی ساڵی 2013 لە كاتێكدا ئەو وڵاتە لە كۆتایی 2011 وە تائێستا وەك تەماشاكەرێكی یاریەكە دەبینرێت كەواتە لە خاڵە یەكەمەوە ئەوە ڕووندەبێتەوە كە بڕیارنەدانی ئیدارەی نوێ لە بارودۆخی عێراق ئەوەیە كە هێشتا ڕاوێژكارانی كۆسكی سپی نەگەیشتونەتە دەرئەنجامێك بۆ ئەوەی سیاسەتی ئەمەریكا بدەنە بڕیار دەرانی كۆسكی سپی هەروەها دەبێت كاتێكی تەواو بدرێتە ئیدارەی نوێ كە ئایا دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە عێراق ڕێگاچارەی سەربازی یان دیپلۆماسی كامیان دەبێتە جێگرەوەیەك بۆ سەركەوتنی سیاسەتی ئەو وڵاتە دواتر زۆر گرنگە كە ئەو ڕاوێژكارانە شیمانەی ئەوە بكەن كە بەهاری عەرەبی دەرئەنجامەكەی بۆ كوێ هەنگاو دەنێت چونكە ڕوون نیە بارودۆخی سوریا و ئێران و میسر بەرەو كوێ هەنگاو دەنێنن لە كاتێكدا باش دەزانن هەرگۆڕانكاریەك لە ناوچەكە كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر عێراق .

دووەم : لەناوخودی ئەمەریكاش دووبۆچوون هەیە لەسەر گۆڕانكاریەكان بەشێك لە سیناتۆرە تازەكان پشگیری ئەوە دەكەن كە ئیدارەی نوێ بایەخ بە پرسی ناوخۆ بدات، ئەو بۆچوونەش لەناو دیموكراتەكان پەیدا بووە، دوای ئەوەی لە هەوڵدان سیاسەتێكی نوێ بۆ وەزارەتی درەوەی ئەو وڵاتە دیاری بكەن بەتایبەتی مەسەلەی هەڵبژاردنەوەی ئیدارەی نوێ و هەڵسانەوەی ئابوری ئەمەریكا و دانەوەی قەرزەكانە لە كۆمپانیای زەبەلاحەكانی ئەو وڵاتە، وێڕای ئەوەش دووبارە بونیاد نانەوەی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئەمەریكا و گۆڕینی چەند بڕگەیەكی دەستوری ئەمەریكی كە پەیوەندی بە كۆچبەرانی ئەو وڵاتەوە هەیە، هەرچەندە تائێستا ئەو پرسانە لەناو خۆی ئەمەریكا یەكلا نەكراونەتەوە بەڵام بەشێكی زۆر لە ئیدارەی نوێ لەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەكەن كە دەبێت ئەو پرسانە لە ناوخۆی وڵات یەكلا بكرێتەوە دواتر كاربكرێت بۆ ئەوەی هەنگاوەكان لە ئاستی سیاسەتی دەرەوە پەرەیان پێبدرێت .

هۆكاری سێهەمیش كە زۆر گرنگە ئەوەیە كە لە ساڵی 2000ئەوە ئەمەریكا وەك هێزێكی گەورە جیهانی هێرش بەر ناسراوە بەتایبەتی هێرش كردن بۆ سەر عێراق و ئەفغانستان و چڕكردنەوەی سیاسەتی دژبەیەكی لەگەڵ ئێران بۆیە ئێستا بۆچوونێك لەناو ئەمەریكا دروست بووە، كە لە كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترە هێزەگەورەكانی وەك ئێران و ڕوسیاو چین بەشداری بكەن و بچنە ناو چوار چێوەكەوە و ئەمەریكاش وەك چاودێرێك سەیری گۆڕانكاریەكان بكات، بەڵگەش لەسەر ئەوە بەهێزركدنی بنكەی ڕوسیا لە سوریا و دەست وەردانەكانی ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە عێراق بەبێ ئەوەی ئەمەریكا هیچ هەڵوێستێكی هەبێت.

دەكرێت هۆكاری دیكەش هەبێت كە لەوە دەچێت پەیوەندی بە كەسایەتیەكانی ناو ئەمەریكاوە هەبێت بۆنمونە كاتێك بۆش بووە سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ ئەوەی پابەند دەبوو بە قسەكەرانی كۆشكی سپیەوە لەهەمان كاتدا خۆشی بەرنامەو ئەجێندای تایبەتی هەبووە كە زۆر جار وەك پێشنیار بۆ ئەنجوومەنی پیرانی بەرز دەكردەوە لێرەوە دوای هەڵبژاردنەوەی ئۆباما كە بڕیار وایە لە ماوەی داهاتوودا هەیكەلیەتی وەزارەكتەكانی حكوومەت دابڕێژرێتەوە، ئۆباما ئەو بەرنامەی پێش هەڵبژاردنەكان بڵاوی كردبووە وە سوردەبێت لەسەر جێ بەجێ كردنی بۆیە لەوە دەچێت ئەگەر سیاسەتی سەركردایەتی ئەمەریكا لە جۆرج واشنتۆنەوە تا پێش ئۆباما ئەوە بوو بێت كە سەركردەكان پێش ڕوودەكان كەوتبن ئەم جارە لەوە دەچێت تەكنیكی قسەكردن و بڕیار دانی سەرۆكی ئەمەریكا جیاواز بێت واتە سەرۆك پێش ڕووداوەكان ناكەوێت دوای ڕووداوەكان بڕیاری خۆی دەكات، لەوەش دەچێت شیمانەی سیاسیەكان ئەوە بێت كە كاتێك بارودۆخی ناوچەكە ئاڵۆزدەبێت بەناچارەی سەركردەكان پەنا بۆ ئیدارەی ئەمەریكا دەبەن بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكات لە كاتێكدا ئەمەریكا لەم پلانە دا دوو ئامانج دەپێكێت یەكەم :نەكەوتنە پێش ڕووداوەكان دووەم گەڕانەوەی ولاتە كێشە داران بۆ ئیدارەی ئەمەریكا لە كاتێكدا ئەم سیاسەتە تەواو پێچەوانەی كۆمار یەكانە كە ئەمەریكا خۆی لە كێشەكاندا بەشداری دەكرد و دەست وەردانی دەكرد بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوەیە بەڵگە هێناوەش لەسەر ئەوە لەماوەی ڕابردوودا بەشێك لەسەر كردەكانی عێراق پێیان وابووە دەبێت ئەمەریكا ئاگادار بكرێتەوە لە كێشەكانی ناوعێراق و كە ئەوەش بۆ یەكەم جارە لە دوای0 1 ساڵ سەركردایەتی      عێراق داوای هاتنەوەی ئەمەریكا دەكات بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان هەڵبەتە هەندێك جاریش ئەم هاوكێشانەی باس كرا گۆڕانكاریان بەسەر دا دێت بۆ نمونە ئەو كاتەی بارودۆخی لیبیا تەواو شێوابوو هیچ دڵنیایەك نەبووە بۆ مانەوەی موعەمەر قەزافی ئەمەریكا بە خێرا بڕیاری دا دەنگ بخاتە پاڵ هێزەكانی ناتۆ بۆ لێدوان و ڕووخاندنی ئەو دەسەڵاتە واتە مەرج نیە لەسەر جەم گۆڕان كاریەكانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمەریكا تەنیا پشت بەوبەرنامەی خۆی ببەستێت بەڵكو بەپێی گۆڕانكاریەكان بڕیاری خۆی دەكات .

ئێستاش لە عێراقدا بارودۆخێكی تەواو ناجێگیر هاتۆتە ئاراوە لە ناوچە سونە نشینەكان خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە و باری ئەمنی لە عێراق ڕووە و خراپ بوون دەچێت بۆیە دوورنیە ئیدارەی ئەمەریكا بڕیارێكی لەناكان و نەدات لە سەر یەكلا كردنەوەی عێراق ئەو بڕیارە كەی دەبێت و چۆن دەبێت ئەوە ئایندەی ئەو دۆخەی عێراق دیاری دەكات لەهەمان كاتیشدا دەبێت لە بەرانبەر ئەو بڕیارەی ئەمەریكا دەیدات پێشینیەكی ئامادە كردبێت بۆ ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرئەگەرێك یان دەكرێت لە ڕێگای موفاجەئەیەكەوە ئەو گۆڕانكاریە ئەنجام بدات ئەوەتا لە یەكێك لە مانشێتەكانی واشنتۆن پۆست ئەوە هاتووە كە ئۆباما سەردانی عێراق دەكات هەرچەندە نووسینگەی تایبەتی جۆبایندن جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەی ڕەتكردتەوە، بەڵام دەكرێت هاوشێوەی ئەو سینایۆیە ئەمەریكا هەنگاو گەلێك بهاوێژێت .

ماوەتەوە ئەوەی كە ئایا جگە لەو سیاسەتەی ئێستا دەسەڵاـی دیموكراتەكان لە ئەمەریكا پەیڕەوی دەكەن دەكرێت كۆماریەكان لە بەرانبەر یدا بێ دەنگی هەڵببژێرن یان خود ئەوانیش بۆ چوونی خۆیان هەیە؟ هەرچەندە سییستەمی هەڵبژاردنی ئەمەریكا بە هەڵبژاردنی دووپارتی دادەنرێت واتە كۆماریەكان و دیموكراتەكان بەڵام سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتە وایە كە هەریەكێك لەو حزبانە بێنە سەر دەسەڵات ناتوانن كاریگەری بكەنە سەر گۆڕینی پرەنسیب و بنەماكانی ئەو وڵاتە تەنیا دەتوانن كاربكەن بۆئەوەی ئەو هەنگاوانەی لەبەر دەممیانە چۆن ئەكتیڤتری بكەن، بەڵام دەشكرێت لە چوار چێوەی ئەو بنەمایانەی ڕێگەیان پێدراوە قسەی خۆیان بكەن و پێشنیاری خۆیان بخەنە بەردەست لە ئێستادا ئەوەی جێگای پرسیارە تائێستا هیچ یەكێك لە كۆماریەكان ڕوونكردنەوەی پێویستی لەسەر بارودۆخی عێراق نەداوە ئێستاش دەكرێت بڵێن تەواو ئەو ڕاستە دەركەوتووە كە سیاسەتێكی تازە لە ئەمەریكا پەیڕەوی دەكرێت كە بەڕێكەوتنێكی هەمەلایەنەیە بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئەو وڵاتە لەبەرانبەر گۆڕان كاریەكان جیهان .

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار