٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری نامەی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانیی گەیاندە کونسووڵخانەی کوێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوول شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح کۆچی دواییی  کرد، ئەمڕۆ ھاوخەمیی سەرۆک بارزانیی گەیاندرایە گەل و حکوومەتی کوێت.

ئەمڕۆ هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بۆ گەیاندنی پرسە و ھاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دواییی میری کوێت، لە ھەولێر سەردانی کونسووڵخانەی گشتیی دەوڵەتی کوێتی کرد و پرسە و سەرەخۆشیی لە حکوومەت و گەلی کوێت و بنەماڵەی ئال ئەلسەباح کرد بە بۆنەی کۆچی دواییی شێخ سەباح ئەحمەد ئەلسەباح.

هۆشیار زێباری بە ناوی جەنابی سەرۆک بارزانی نامەیەکی سەرەخۆشیی بۆ ئەمیری نوێی کوێت، شێخ نەواف ئەلئەحەد ئال ئەلسەباح، ڕەوانە کرد.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار