٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ناوخۆى په‌رله‌مان داواى ئاشكراكردنی ئەو دەستە ڕەشە ده‌كات کە ھێرشیان کردەسەر ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لەبەیاننامەیەکدا لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات كه‌ئێواره‌ى چوارشەمە 2020/9/30،  کرایەسەر ھەولێرو داوای لێکۆڵینەوەی جیددی لەسەر ڕووداوەکە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:

شەوی ڕابردوو ھێرشێکی ترسنۆکانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەکی لەرزۆکەوە کرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، لەکاتێکدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانە دەکەین، ھاوکات داوا لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەسەر ھێرشەکەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشکرا بکەن كه‌ لەپشتییەوە بووە.

لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان

2020/10/1

هەواڵی پەیوەندیدار