حکوومەت ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆی لەبارەی یاسای چاکسازییەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات
__2020_10_01_h15m12s49__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران گوتی، حکوومەت ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات، ئێستا بووەتە سێ مانگ و ڕاپۆرتی سێ مانگی ڕابردوو ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ھەنگاوەکانی لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە کە بۆ سێ مانگی یەکەم ئامادە کراوە، ڕەوانەی پەرلەمان بکات."
بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران گوتیشی: ''ڕاپۆرتەکە لە ئامادەکردندایە و لە ماوەیەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری ئەو ھەنگاوانە بێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا ناویەتی."
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە تا یاسای چاکسازی بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت بە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەو ھەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەیان نێت، ئامادە بکات.
بڵند ئیبراھیم




