سی ئێن ئێن، مووشەکی نوێ لە هێرشەکەی هەولێر بەکارهێندراون

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، مووشەکی نوێ لە هێرشەکەی هەولێر بەکارهێندراون، ئەو مووشەكانە پێشتر لە ھێرشەكانی ناوچەكانی دیكەی عێراق بەكارنەھێندراون.
کەناڵی سی ئێن ئێن، لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، سێ مووشەک لە نزیک بنکەی سەربازی هێزی هاوپەیمانان کەوتوونەتە خوارەوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی بە دوای خۆیدا نەهێناوە.
بەرپرسە باڵاکەی پێنتاگۆن دووپاتیدەکاتەوە، ئەو مووشەکانەی لە هێرشەکەی هەولێردا بەکارهاتوون جیاوازن لەوانەی لە هێرشەکانی پێشووتری سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
بەرپرسەکەی پێنتاگۆن هێرشەکە بە "دروستکردنی کێشە" وەسف دەکات، چونکە هێرشەکە فراوانترە لە هێرشەکانی پێشوو.




