زاخۆ.. ١١ پڕۆژە بە گوژمەی ٤٣ ملیار دینار جێبەجێ دەكرێن

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی زاخۆ رایگەیاند، ١١پڕۆژەی نوێی گەورە لە قەزای زاخۆ بە گوژمەی ٤٣ملیار دینار دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت، كە پڕۆژەی جۆراوجۆرن، جگە لەوەش ٢٦پڕۆژە لە جێبەجێكردندان و بەشێكیان قۆناغی باشیان بڕیوە.
ھێژا محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ١١پڕۆژەی گەورەی جۆراوجۆر لە زاخۆ جێبەجێ دەكرێن، كە ھەر پڕۆژەیەك بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار دروست دەكرێت، لە ئێستاشدا بەشێكی تەندرینی بۆ كراوە و بەشێكیشی لە قۆناغی تەندەریندایە، كە بە بڕی ٤٣ملیار دینار جێبەجێ دەكرێن، ھەر بۆیەش پارەكەی زۆرە و كراوەتە تەندەر.
محەمەد گوتیشی، پڕۆژەكان بریتین لە رێگاوبان و دروستكردنی قوتابخانە، پڕۆژەی پێشابوور بۆ دێرەبین، پڕۆژەی ئەندەرپاس و هەروەها دوو پڕۆژەی گەورەی شارەوانین، بۆیە كۆمەڵێك پڕۆژەی جۆراوجۆرن و كاریان لەسەر دەكرێت.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، ٢٦پڕۆژەی بچووكیش لە سنووری قەزای زاخۆ راستەوخۆ دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە و لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
بڵند ئیبراھیم




