مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شڤان شێخۆ دەكات

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شڤان شێخۆ
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (شڤان شێخۆ) کەسایەتی ناسراوی شاری زاخۆ و کارگێڕی لقی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستانم بیست. هاوخەمی خۆم بە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی ڕادەگەیێنم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




