٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی نوێی سۆران: لەسەر ئەم دوو بوارە لە سۆران کار دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info - ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی 2020، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە کۆی دەنگی 19 ئەندامی ئەنجومەن، ''ھەڵگۆرد نەجیب''ی وەک قایمقامی نوێی قەزای سۆران ھەڵبژارد، ئەمەش لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی پارێزگای ھەولێردا بوو، کە لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین گۆڕانکاریی ئیداری لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا جێبەجێ کردووە.

ھەڵگۆرد نەجیب، قایمقامی نوێی قەزای سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "خۆشبەختانە دوای وەرگرتنی متمانە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێرەوە و لەدوای تەواوبوونی ڕێکارە ئیدارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەیەکی فەرمی دەستبەکار دەبم.''

قایمقامی نوێی قەزای سۆران دەڵێت: "سۆران شارێکی ستراتیژییە، بەتایبەتی لە بوارەکانی جموجووڵی بازرگانی و گەشتیاریدا و ھەوڵ دەدەین بۆ پێشخستنی ناوچەکە گرینگیی زیاتر بەو دوو بوارە بدرێت و، جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوازییەکانیش بەپێی توانا داراییەکانی حکوومەت جێبەجێ دەکەین."

ھەڵگۆرد نەجیب ڕایشیگەیاند: "ئەولەیەتی سەرەکی و ھەنگاوی یەکەم لە ڕووی ئیدارییەوە کارکردنە بۆ فەرمانگەکانی سۆران، کە ئێستا خەڵکێکی زۆر دەبێت سەردانی شاری ھەولێر بکەن بۆ کاروباری فەرمانگەکانی حکوومەت، بۆیە بەرنامەیەکی گرینگمان بۆ ئەم بابەتە داناوە، تاوەکو بۆ کاروباری فەرمانگەکان چیتر پێویست نەکات ھاووڵاتییان سەردانی ناوەندی پارێزگای ھەولێر بکەن."

قایمقامی سۆران جەختی لەوەش کردەوە: "لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەت دەبین بۆ چارەسەرکردنی ھەموو ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی کە تەواو نەکراون لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبانەکان، ھاوکات لە چواچێوەی پلانێکدا پرۆژەی نوێ لە بوارەکانی خزمەتگوزاریدا بەڕێوە دەبەین.''

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار