٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسعوود نووری: حکوومەتی ئەڵمانیا پردی گوێڕ نۆژەن دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە سنووری ناحیەی گوێڕ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، ئەمڕۆ لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی پردی گوێڕ کراوە.

مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پردی گوێڕ گەورەترین پردە لە عێراق و لە سەردەمی شەڕی داعش زیانی بەرکەوتووە، لەبەر ئەوەش پردەکە پێویستی بە سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەیە، ساڵی ڕابردوو حکوومەتی ئەڵمانیا پارەی داوەتە حکوومەتی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ، یەکێک لەو پڕۆژانە بە گوژمەی پێنج ملیار دینار لەلایەن ئەڵمانیاوە دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە کراوە."

بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ گوتیشی: "پردی گوێڕ، مووسڵ و ھەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ڕێگایەکی بازرگانی و ستراتیژییە لە نێوان مووسڵ و ھەولێر و ھەموو شارەکانی دیکەی عێراق، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە کارئاسانی زۆر دەکرێت بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتییان و کاریگەریی لەسەر جووڵەی بازرگانی دەبێت."

مەسعوود نووری ڕوونی کردەوە: "ھەر لە ناحیەی گوێڕ لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێگای چوار گوندی سنوورەکە قیرتاو دەکرێت، کە پێویستیی ھەنووکەیی ھاووڵاتیانی ئەو گوندانەن، ھەروەھا وەک ناحیە چەندین پڕۆژەی دیکەش لە پلانی ئێمەدایە کە جێبەجێ بکرێن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار