٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێکرا و رۆشنایی خرایە رەوشی دەستهەڵاتی قەزا لە عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە رۆڵی دەستهەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها جێبەجێکردنی دەستور کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار