٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/29 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا لۆرێنزۆ گویرینی کرد .

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.

وەزیری بەرگری ئیتالیا ئاماژەی بەوەدا، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. گوتیشی هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەینەوە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی کاتی وەستابوون.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئیتالیای کرد و گوتی بوونی هێزەکانی ئیتالیا  و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ دەزانین. جەختیشی لەوە کردەوە،  کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازیمی، لە پێناو سەقامگیرکردنی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

هەواڵی پەیوەندیدار