٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق و كار و ئه‌ركى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و دادگاى فیدارڵى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق تاوتوێ كرا.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پاراستنى سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و تێكه‌ڵنه‌كردنى له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ هاوكارى و هه‌هاهه‌نگیى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ ڕه‌چاوكردنى تایبه‌تمه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان پێویسته‌ و ستایشى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى داد ئاماده‌ى بوون، بابه‌تى پێكهاته‌ و كار و ئه‌ركى دادگاى فیدراڵى و میكانیزمى ته‌واوكردنى ئه‌ندامانى و چۆنیه‌تیى ده‌ستنیشانكردنیان به‌پێى ڕێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان خرانه‌ به‌ر باس و جه‌ختیان له‌ گرنگى و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌ په‌یونداره‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى خواست له‌ بابه‌تى خوله‌كانى فێركردن و ڕاهێناندا هاوكاریى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار