"پێشنیاردەکرێت چەند دامەزراوەیەکی عێراق ھەڵبوەشێتەوە"
__2020_05_17_h20m22s24__HK__2020_09_28_h17m46s2__HK.jpg)
هەولێر- KDP.info- ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌دواداچوونێكی ورد له‌سه‌ر گرفته یاساییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، له ده‌رئه‌نجامی ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له بۆشاییی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و نه‌بوونی نیسابی یاسایی‌ی دادگای فیدراڵیدا حكوومه‌تی عێراق 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه كه به‌شێكی زۆریان په‌یوه‌ندییان به كوردستانه‌وه هه‌یه.
چه‌ند گرفتێكی یاسایی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا جگه له‌وه‌ی به‌شێكیان سیاسین، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان له ڕێگای ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه دیراسه‌یان بۆ كراوه و له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌ركه‌وتووه کە گرفتی یاسایین، لێژنه‌یه‌ك له كوردستانه‌وه پێك هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی ئه‌و خاڵانه بكات كه بوونه‌ته گرفت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ركه‌وتووه 55 ماددە‌ی ده‌ستووری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، یان پێشێل كراوه، یان جێبه‌جێ نه‌كراوه، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌دا گرفتی گه‌وره دروست بووه و دواجار سه‌ری كێشاوه بۆ گرفتی سیاسی، یه‌كێك له‌وانه پرسی مووچه‌یه، به‌پێی ده‌ستوور ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای فیدراڵی هه‌بووایه، هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆی له دژی به‌غدا به‌كار ده‌هێنا بۆ ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، له‌لایه‌كی دیكەوە ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادگای فیدراڵیی عێراق كارا بووایه و به‌پێی ده‌ستوور كاری بكردبایه، حكوومه‌تی عێراق نه‌یده‌توانی سوپای وڵاته‌ی له‌دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كار بهێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كرا له‌دژی پێشمه‌رگه و كه‌ركووك و خه‌ڵكی كوردستان، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م مادده یاساییانه و دروستبوونی بۆشاییی یاسایی به‌غدا سوودی زۆری بینیوه به‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ له په‌رله‌مانی عێراق و به سه‌پاندین بڕیار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاره‌كان به‌بێ ویستی كورد ده‌ربكات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ركردنی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق كردی، پارێزه‌ر به‌ختیار حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێگاپێدراو له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و نه‌قیبی سه‌ندیكای یاساناسانی كوردستان، چوار لە گرنگترین خاڵه ناكۆكەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ڕووی یاساییه‌وه بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس ده‌كات و ده‌ڵێت: "له هه‌موو سیسته‌مێکی فیدراڵیی دنیادا ئاوایه كه ئه‌نجومه‌نێك هه‌یه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێی ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، ئه‌مه گه‌ره‌نتییه‌كه بۆ مافی هه‌رێمه‌كان، هه‌رێمه‌كان له چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا نوێنه‌ریان ده‌بێت له‌و ئه‌نجومه‌نه، ئیتر هه‌رهه‌رێمێك له هه‌ربڕیارێك ناوه‌ند بیدات مافی ڤیتۆیان ده‌بێت، كاتێك هه‌ربڕیارێك له په‌رله‌مانیش ده‌رده‌چێت، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆی هه‌یه هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، گه‌ره‌نتیی مافی هه‌رێمه‌كانه، له عێراقدا یه‌ك هه‌رێم هه‌یه، ئه‌وانی دیكه پارێزگان، بۆیه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نییه، ئه‌مه‌ش وای كردووه، پێشلكاری ده‌كرێت، چ له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌وه، تا ئێستا له عێراق ئه‌و ئه‌نجومه‌نە نییه، ئه‌مه پێشێلی ده‌ستووره و به‌غداش جددی نییه و نایانه‌وێت جێبه‌جێ بكرێت.
له‌باره‌ی گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستوور كه له به‌غداوه پێشێل كراون، به‌ختیار حه‌یده‌ر ده‌ڵێت: "ماددە زۆرن، یه‌كێك له له‌وانه ماددە‌ی 140ی ده‌ستووره كه ئه‌و ماددە‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه ده‌بوو له ساڵی 2007 ئه‌و ماددەیە جێبه‌جێ بكرابایه و قۆناغه‌كانی ته‌واو بكرابایه، دووه‌م ئه‌نجومه‌نی پێكهێنانی سوپای عێراق كه پێویست بوو ته‌مسیلی هه‌موو گه‌لی عێراق بكات به كورد و سوننه‌شه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌كراوه، ڕێژه‌ی كورد له سوپای عێراق چه‌نده؟ ناگاته له %1 و دواتر بۆ سوپای عێراق له شه‌ڕی دژی کوردستان به‌كار هات؟ سێییه‌م: یاسای نه‌وت و گاز كه ده‌سه‌ڵاتێكی سیادییه و ده‌بێت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن بۆ تا ئێستا ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه؟ ئه‌مه پێشێلكارییه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت. له‌سه‌ر ئه‌م ڕوانگه‌وه ده‌یان دامه‌رزاوه له عێراقدا ناقانوونین، به‌ڵام كراون به قانوونی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كورد و سوننه؛ له‌وانه حه‌شدی شه‌عبی، ته‌واوی سیسته‌می عێراق سیسته‌مێكی پینه‌وپه‌ڕۆیه، له واقعدا ده‌بێت سیسته‌ماتیك بێت، كه بووه سیسته‌ماتێك ئه‌وكاته یاسای نه‌وت و گاز ده‌رده‌چێت كه ده‌رنه‌چوو كوردستان ناچار بوو قانوونی خۆی ده‌ربكات، بۆیه به‌م شێوه‌یه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات".
دادگای فیدراڵی به‌هۆی نه‌بوونی نیسابه‌وه په‌كی خراوه
به‌پێی هه‌مان به‌دواداچوونی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ڕاگرتنی باڵانسی بڕیار له عێراق، سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2010 ده‌ستپێشخه‌ریی كرد كه ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ستراتیژی له عێراق دروست بكرێت و ئه‌یاد عه‌لاوی، بكرێته سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، چونكه له‌و ساڵه‌دا لیستی عێراقییه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی 91 كورسیی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌بوو و هاوپه‌یمانیی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكیش 89 كورسیی هه‌بوو، ئه‌م ئه‌نجومه‌نە گرنگ بوو له‌جیاتی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و دادگای فیدراڵیش ڕۆڵی ببینیایه له پرسه سیاسیه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرا، دواجار سێ دامه‌زراوه‌ی گه‌وره له عێراقدا په‌ك خراون؛ ئه‌وانیش بریتین لە ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ستراتیژی و دادگای فیدراڵی و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی. به‌ختیار حه‌یده‌ر له‌وبارەیە‌وه گوتی: "دادگای فیدراڵییش یه‌كێكه له گه‌ره‌نتییه‌كان، هه‌ربڕیارێك له په‌رله‌مان ده‌ربچێت ئه‌وان ده‌توانن بڵێن ده‌ستوورییه، یان ناده‌ستوورییه، ئه‌م دادگایه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نییه، به‌ڵام یه‌كێك له گه‌ره‌نتییه‌كانە و ئێستاش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیسابی یاسایی نییه ناتوانێت بڕیار بدات، به‌ڵام پرۆژه‌یان له په‌رله‌مانه، ده‌یانه‌وێت ده‌ستكاریی ئه‌نجومه‌نه‌كه بكرێت و ژماره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرێت، به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌و كارانه حكوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی نییه كاره‌كان ئاوا بڕوات، په‌رله‌مانیش له هه‌مان غیابی ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی و دادگای ئیتحادی بڕیار ده‌دات بۆیه ئێستا پرۆژه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له په‌رله‌مانه و خه‌ریكه هه‌مواری ده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كورد چی بكات بۆ ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كه له ده‌ستوور هاتووه، سه‌رۆكی فه‌رمانگه ده‌ڵێت: "راسته له ده‌ستوور هاتووه، به‌ڵام ده‌بێت قانوونی بۆ ده‌ربچیت، په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بدات، ئه‌مه داواكاریی ئێمه‌یه و له به‌غدای ده‌كه‌ین له‌وبارەیە‌شه‌وه فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی پارتی پرۆژهیاسامان ئامادە كردووه و داومانه‌ته مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی.
ده‌بێت كوردستان كارتی فشار به‌كار بهێنێت
شێروان حه‌یده‌ری، یه‌كێك له یاساناسه‌كانە و سه‌رۆكایه‌تیی لێژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی له دوو خولی ڕابردوو كردووه، له‌باره‌ی گرنگترین ئه‌و خاڵه یاساییانه‌ی بوونه‌ته گرفتی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "گرنگترین هه‌نگاو كوردستان بیكردبایه ده‌بوو ماددە‌ی 140 جێبه‌جێ بكرابایه، له كوردستانه‌وه نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه ئه‌و ماددە‌یه پشتگوێ بخرابایه، یان شلگیری بكرابایه، چونكه ناكرێت ئه‌و ماددە‌یه سه‌قفی زه‌مه‌نیی 2007 بێت تا ئێستا هه‌نگاوی بۆ نه‌نرابێت، كه‌واته له‌و ساڵه‌وه تا ئێستا ڕاسته حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێی نه‌كردووه، به‌ڵام نه‌شده‌بوو شلگیریی بكرێت له جێبه‌جێكردنی، ئێستاش به‌ڕاستی ناكرێت ده‌سته‌وه‌ستان بین له ئاستی ئه‌و ناوچانه، ئه‌وه‌نده ئێمه پێداگری له‌سه‌ر مووچه و بودجه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بێت پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان و نه‌مانتوانیوه كارتێك له‌وبارەیە‌وه به‌كار بهێنین بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی توند له‌و بارەیە‌وه وه‌ربگرین، خاڵی دواتر ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی یه‌كێكه له‌و ئه‌نجومه‌نانەی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێمه نه‌مانتوانیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دابمه‌زرێت، چونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تێدا ده‌بێت و حه‌قی ڤیتۆی هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ر بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربچێت و په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به هه‌رێمی كوردستانەوە نوێنه‌رانی کوردستان له‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌توانن حه‌قی ڤیتۆ به‌كار بهێنن، لێره كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه و ده‌بوو ئه‌مه پێداگریی له‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت فشار له‌سه‌ر به‌غدا بكرێت، دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕاسته له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق نییه، به‌ڵام ده‌بێت سوننه و كورد خه‌می لێ بخۆن و یه‌كده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بکرێته ئه‌مری واقع".
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌غدا كردوویه‌تی، هه‌رێمی كوردستان له‌م خاڵانه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بێبه‌ش كراوه:
یه‌كه‌م: لە دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانیی عێراق (سۆمۆ) نوێنه‌ری كوردی تێدا نییه.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی عێراق كه پێك دێت له وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و سه‌رۆكئه‌ركانی سوپای عێراق و بریكاری هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری.
سێییه‌م: دادگای فیدراڵیی عێراق.
چواره‌م: كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عێراق كه به‌پێی ده‌ستووری باسی كراوه، به‌ڵام دانەمەزراوە و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دراوه‌ته وه‌زیر.
شێروان حه‌یده‌ری، زیاتر له‌وبارەیەه‌وه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی دانەمەزرێت عێراق به‌ره‌و نادیاری ده‌مێنێته‌وه، نه‌یارانی دامەزراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه عێراق حوكم بكات، له ئه‌نجومه‌نی دادگای فیدراڵییش ژماره‌ی یاسایی‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده نییه بتوانین هاوكێشه‌كه بگۆڕین، چونكه له‌وێ زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كان شیعه و سوننه‌ن و ئێستاش دادگای فیردالی پرسی نیسابی یاسایی‌ی هه‌یه".
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان
شێروان حه‌یده‌ری، تێروانینێكی زۆر جیاوازی له سه‌ركرده عێراقییه‌كان و قانوونیه‌كان هه‌یه و پێی وایه، هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی عێراق پێویستیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌یه، گوتیشی: "زۆر دامه‌زراوه‌ی عێراق گرفتی یاسایی‌یان هه‌یه، چونكه له كاتی خۆی له دوای 2003 بڕیار وابوو به‌پێی ده‌ستووریش دامه‌زراوه‌كان به‌پێی ته‌وافوق بێت و ده‌ستوور له 2005 ده‌رچوو كه ده‌ستوور ڕاپرسیی له‌سه‌ر كرا ئه‌وه بوو ئه‌م ماددە ده‌ستوورییانه پێوه‌ری ژماره‌ی دانیشتووان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌بێت، ڕوونتر قسه بكه‌م كورد شه‌ریك بێت له به‌غدا و له هه‌موو پایه و پله‌كاندا به‌شدار بێت، ئێستاش شه‌راكه‌ت نییه، له هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی بچووك پۆست دراوه به كورد، ده‌نا له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی چی كراوه؟ له 2014 برینی بودجه‌ی كوردستان له سه‌رده‌می نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (2008-2014) ناقانوونی بوو و بڕیار بوو هه‌موو شته‌كان له عێراق بە ڕێككه‌وتن بێت كه ئێستا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له ڕێككه‌وتن، هه‌ندێك پرس ده‌هێننه پێشه‌وه بیانووه، ئێستاش هه‌مان سیناریۆ به‌رده‌وامه و مووچه و بودجه‌ی كوردستان گرفتیان بۆ دروست كردووه.
حه‌یده‌ری ڕایشیگه‌یاند: ''ئه‌وه‌ی هه‌مانه په‌نای بۆ ببه‌ین دادگای فیدراڵییه، ئه‌ویش گرفتی نیسابی هه‌یه و نه‌ك نیسابی ته‌واو نییه له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه ته‌شكلیه‌ت وه‌ك پێویست نییه، به‌پێی ده‌ستووری تازه، ته‌شكیل نه‌كراوه، به‌پێی یاسای پۆڵ برێمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نیی عێراق دروست كراوه و ئه‌مه‌ش شه‌رعیه‌تی ئه‌و دادگایه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌و یاسایانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یشی په‌یوه‌ندیی به كورد و سوننه‌وه هه‌یه جێبه‌جێیان نه‌كردووه، سه‌رژمێرییان نه‌كردووه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، بۆیه مادام ئه‌و هه‌موو گرفته یاساییه‌ی له عێراق هه‌یه، مه‌ترسی دروست ده‌كات، چونكه له هه‌روڵاتێك دادگای فیدراڵی نه‌بێت ئه‌وه ڕوو ده‌دات، له‌و ڕوانگه‌وه هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی عێراق ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه، بۆ نموونه حه‌شد دامه‌زراوه‌ی یاسایی نییه، به‌ڵام به‌رگی قانوونی‌یان لەبەر كردووه، بۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆر شتی دیكه ئاساییه .شێروان حه‌یده‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ گفتووگۆ كردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی كه له ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه.
پاشخان
گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ماددە ده‌ستوورییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م خاڵانه‌دایە:
یه‌كه‌م: پرسی نه‌وت و گاز.
دووه‌م: ئاسمانی عێراق.
سێییه‌م: سنووره‌كان.
چواره‌م: سامانی سرووشتی.
پێنجه‌م: ناوچه جێناكۆكه‌كان.
شه‌شه‌م: سه‌رژمێری.
حه‌وته‌م: دادگاكان.
هه‌شته‌م: ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت و ته‌وازون.
نۆیه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كان.
ده‌یه‌م: جێبه‌جێكردنی ئه‌حكام.
ڕاپۆرتی شیكاری: كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




