٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە تەندروستی کامەران عەبدولڕەحمان دەپرسێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوێنێ د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی هونەرمەند کامەران عەبدوڵڕەحمان ـ ی کرد و لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسییەوە، کە ماوەیەکە باری تەندروستی ناجێگیرە.

بریکاری وەزارەت وێڕای ئەوەی بەڕێزەوە ئاماژەی بە هەوڵ و مێژوو و کارە هونەرییەکانی هونەرمەند کرد، هیوای زوو چاکبوونەوەیشی بۆ خواست و لەو پێناوەشدا هەموو پشتیوانی و هاریکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار