٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ پرۆژەی ستراتیژی لە بواری سێکتەری کارەبا دەخرێنە کار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.info - وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بڕیار وایە سبەی 29-ئەیلوولی 2020، بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری کارەبا و پارێزگای ھەولێر لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە شاری ھەولێر سێ پرۆژەی ستراتیژی لە بواری کارەبادا بخرێنە کار بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و چارەسەرکەدنی گرفتەکانیان، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "جێگای خۆشحاڵییە توانیمان سێ پرۆژەی گەورە لە بواری سێکتەری کارەبا جێبەجێ بکەین، کە پرۆژەکان لە شاری ھەولێرن، پرۆژەیەی یەکەم کردنەوەی وێستگەی كارەبای ئازادیی نوێ 132 كەی ڤی، کە ئەم وێستگەیە کاری چارەسەرکردنی فیدەرەکان و پێدانی کارەبایە بۆ ناوچەی ئازادی و دەوروبەری، پێشتر بەردەوام گرفتی کوژانەوەی کارەبا و کەمیی کاتژمێرەکانی کارەبا ھەبوو، بەڵام ئێستا ھەموو ئەو گرفتانە چارەسەر کراون، كۆی گشتیی گوژمەی پرۆژەکان نزیکەی 20 ملیار دینارە و لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی کارەبا دابین کراوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "پرۆژەی دووەم ڕاکێشانی  هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی و، پرۆژەی سێیەم دەرهێنانی 8 فیدەرەی 33 كەی ڤی و 11 كەی ڤی."

ئومێد ئەحمەد ئەوەیشی خستە ڕوو: "تەوابوونی ئەم سێ پرۆژەیە، ھەنگاوێکی گرینگە بۆ سێکتەرەی کەرتی کارەبا کە سبەی یەکێک لە پرۆژەکان دەکەوێتە کار."

ناوبراو دەشڵێت: "پرۆژەکە وێستگەکانی ئازادیی نوێی ھەولێر بە وێستگەی ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە و دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ھێڵەکانی کارەبا بۆ ئەم ناوچانە."

 

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار