هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/9/28، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له ئیفۆپیمۆس كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له ڕه‌وشی سیاسی و ئابوورى و ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد‌و راشیگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا".
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی یۆنان له سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكی گرنگى دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، هه‌ردوولاش جه‌ختییان له پێویستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
ئیفۆپیمۆس كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتیی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى روونكرده‌وه كه بۆ ماڵئاواییكردنه به‌هۆی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ى وه‌ك كونسوڵى گشیی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێم و رایگه‌یاند: "زۆر به‌خته‌وه‌رو خۆشحاڵبووم به كاركردنم له هه‌رێمی كوردستان و ئاشنابوونم به كلتوورى ده‌وڵه‌مه‌ندو جوانی كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌هێزكردن و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و وڵاتی یۆنان كرده‌وه.




