٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سێ پڕۆژەی نوێ لە عەنکاوە جێبەجێ دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری ناحیەی عەنکاوەی ھەولێر پێشنیار کراون و بەڕێوەبەری شارەدێی عەنکاوەش ئاشکرایکرد، سێ پڕۆژە رەزامەندیان لەسەر دراوە یەکێک لەوانە دروستکردنی پردی نێوان عەنکاوە و کۆرانە.

رامی نووری سیاوێش، بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوە بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئێمە ماوەیەکە وەک بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەکاربووینە و ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان پێشنیارکردووە لە سنوری ناحیەی عەنکاوە جێ بەجێ بکرێن، حکوومەت بەڵێنی جێبەجێکردنی پێداوین بەگوێرەی توانای بەردەست، واتە قۆناغ بە قۆناغ.

بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوە دەشڵێت" لە قۆناغی یەکەمدا رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری کە پێویستی ھەنوکەیین بۆ ھاوڵاتیانی ناحیەی عەنکاوە.

رامی نووری سیاوێش روونی کردەوە" یەکێک لە پڕۆژەکانمان دروستکردنی پردێکی پیادەیە لەنێوان ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکی کۆران دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت"

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار