٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، دۆخى ئه‌منیى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منیى عێراق، چالاكیى چه‌كداریى دژى باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى وڵاتان له‌ به‌غدا و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كان و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له‌ عێراق، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستى و كاركردن بۆ پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى وڵاتان له‌ به‌غدا و گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و چالاكییه‌كانى داعش تا دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ له‌ناوبردنى یه‌كجارییان، كرده‌وه‌.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێزان وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار