٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری. 

لە تویتێکدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان دەکەن بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوکارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا. 

لە ماوەی رابردوودا هێرشەکان بۆ سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و تەقینەوەکان لە بەغدا زیادیانکردووە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەگەڵ بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بە مووشەک دەکرێنە ئامانج، زۆر جاریش گرووپە چەکدارە نزیکەکان لە ئێرانەوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکرێن.

دەقی توویتەکەی نێچیرڤان بارزانی: 

بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەکان دژی ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەین کە عێراقییەکان لە "تیرۆر" دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان بۆ رێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەکەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار