سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى محه‌مه‌د میرزا میرزا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕێبه‌ر محه‌مه‌د میرزا میرزا، بۆ كۆچى دواییى باوكیان، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د میرزا میرزا ده‌ربڕى كه هه‌موو ته‌مه‌ن و ژیانى خۆى به كوردستان به‌خشى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ڕێبه‌ر محه‌مه‌د میرزا میرزا به ناوى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوخه‌مییان ده‌ربڕى.




