٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شارەدێی دیانا وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی 100 مێگاواتیی کارەبا دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دیانا-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا ڕایگەیاند، پێشتر بەھۆی کێشەی کەمیی کارەباوە، بەتایبەتی لە وەرزی زستان کە کارەبا بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبڕا، ھاووڵاتییان تووشی گرفتی زۆر دەبوون، بۆیە ئێستا بڕیاری دروستکردنی وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە سنووری ناحیەکەمان کەوتووەتەوە واری جێبەجێکردنەوە.

فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی بەرھەمھێنانی ویستگەی 100 مێگاواتیی كارەبا جێبەجێ دەکرێت كە بە تەواوبوونی پرۆژەکە لەسەدا ٧٠ی گرفتەکانی کەرتی کارەبا چارەسەر دەبێت."

فەرزنگ ئەحمەد گوتیشی: "بە شێوەیەکی گشتی پڕۆژەکە بۆ بەرھەمھێانی 400 مێگاوات کارەبایە و بۆ ھەرناوچەیەک 100 مێگاوات دابین کراوە کە وێستگەی یەکەم لە ناحیەی دیانا و دووەم لە قەزای زاخۆ و سێیەم لە قەزای ڕانیە و چوارەمیش لە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت."

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار